داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ره‌بیعه‌.. پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هیدبوو 17 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون


له‌ ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی‌ دوو بۆمی چێنراو له‌ پارێزگای دیاله‌ و له‌ سنووری شاره‌دێكانی ره‌بیعه‌ و سنونێ پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو 17 پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ برینی‌ هه‌ندێكیان سه‌خته‌.
علی جه‌مال قدووری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ووتی‌ له‌سنووری ناحییه‌ی گوڵاڵه‌ له‌ناوچه‌ی تبج بۆمبێكی چێنراو به‌كاروانێكی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و له‌ئه‌نجامدا سێ پێشمه‌رگه‌ برینداربوون و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی كراون به‌لاَم به‌هۆی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ فریاكه‌وتنی‌ سلێمانی‌ یه‌كێكیان شه‌هید بووه‌.
.
هاوكات له‌ سنووری نێوان شاره‌دێكانی ره‌بیعه‌ و سنونێ بۆمبێكی چێنراو به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌یی شنگال به‌ سه‌ختی بریندار بوون. 
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایشی رۆژئاوای دیجله‌، ئه‌و بۆمبه‌ی به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ له‌ سنووره‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌كه‌كه‌ بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 15 پێشمه‌رگه‌ بریندار بوون و بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ زاخۆ كراون.


432 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2017

بابەتی زیاتر