Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوو رۆژه‌ پارێزه‌رێكی ژینگه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌ر پۆستێكی فه‌یسبووك ده‌ستگیركراوه‌


ماوه‌ی‌ دوو رۆژه‌ پارێزه‌رێكی ژینگه‌ له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌سه‌ر پۆستێكی فه‌یسبووك ده‌ستگراوه‌ و له‌ زینداندایه‌.
وته‌بێژی ڕێكخراوی سروشتی كوردستان رایگه‌یاند له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێك له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغی، هاوسه‌رۆكی ڕێكخراوی سروشتی كوردستان، له‌ لایه‌ن پۆلیسی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان-ه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.

ڕۆژیار لوقمان وتیشی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ژینگه‌، پۆستێكی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاوكرده‌وه‌  له‌سه‌ر داكۆكیكردن له‌ مافی ئاژه‌ڵان و به‌ تایبه‌ت له‌سه‌ر بزنه‌ كێوییه‌ك، كه‌ بێچووه‌كانیان له‌سكدابووه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی ناشرین له‌لایه‌ن دوو كه‌سی پله‌داره‌وه‌ كوژرابوون، به‌لاَم داواكاری گشتی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردو به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌.  

هاوكات له‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ ئاده‌بوونی‌ رۆژنامه‌نووسان و ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانی‌ مه‌ده‌نی‌ و بواری‌ ژینگه‌ گردبونه‌وه‌یه‌ك به‌رێوه‌چوو تێدا داوای‌ ئازادكردنی‌ هاوسه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ سروشتی‌ كوردستانیان كرد.


975 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2017

بابەتی زیاتر