داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی‌ هه‌رێم ئیدانه‌ی‌ كۆمه‌ڵكوژیی‌ موسڵمانانی‌ میانمار ده‌كات


وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی‌ هه‌رێم به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ناڕه‌زایی‌ سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵكوژیی‌ موسڵمانانی‌ میانمار بڵاوكرده‌وه‌و داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌كات بێده‌نگی‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌مه‌دا بشكێنێت. 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف و كاروباری‌ ئایینی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا هاتووه‌ "به‌ ناوی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه‌ هاوخه‌می ڕاده‌گه‌یه‌نین و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕین به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ دڕندانه‌ی كه‌ دژی موسڵمانانی ڕۆهینگیا له‌ میانمار ده‌كرێت". 

وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت "ئه‌و ڕووداوانه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی نیگه‌رانیی هاونیشتمانیانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و موسڵمانانی جیهان به‌گشتی".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌م ره‌فتارانه‌ به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌ چه‌وساوه‌كان ده‌كرێت، دووره‌ له‌ گشت به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان".

داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییش ده‌كات "بێده‌نگیی‌ بشكێنێت و به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێ كه‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ سته‌ملێكراوه‌یه‌".

وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف "به‌ ناوی‌ سه‌رجه‌م ئایینه‌كانی كوردستانه‌وه‌" هاوسۆزی بۆ قوربانیانی مسوڵمانانی میانمار دووپات ده‌كاته‌وه‌. 

606 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2017

بابەتی زیاتر