داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مامۆستا عه‌لی باپیر: كوشت‌و بڕِی‌ خه‌ڵكی‌ میانمار، شه‌رمه‌زارییه‌ بۆ دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان


مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان په‌یامێك له‌سه‌ر ئه‌و كوشت‌و بڕه‌ی به‌ناحه‌ق دژی خه‌ڵكی میانمار ئه‌نجام ده‌درێ‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:


بسم الله الرحمن الرحیم

(...وَسَێعْڵمُ اڵّژِینَ ڤَڵمُوا أَێّ مُنْقَڵبٍ ێنْقَلِبُونَ) الشعرا‌و -227-

{قه‌تڵعامكرانی مسوڵمانانی میانمار له‌نێوان ده‌سته‌پاچه‌یی وڵاتانی ئیسلامیی‌و، بێ‌ هه‌ڵوێستیی زلهێزاندا}

ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی میانمار به‌ به‌رپرسێتیی سه‌رۆكی حكوومه‌ت (ئونغ سان سوتشی) كه‌ له‌ساڵی (1991) ز پاداشتی نۆبڵی ئاشتیی پێدراوه‌!! ده‌رهه‌ق به‌ مسوڵمانانی ئه‌و وڵاته‌، كه‌ به‌ (روهینغا) ناسراون، ڕووده‌دات، ڕیسواو مه‌حكووم ده‌كه‌ین‌و به‌سته‌م‌و تاوانێكی گه‌وره‌ی دژ به‌مرۆڤایه‌تیی ده‌زانین‌و،  هه‌ر له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌و ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشه‌وه‌ بگره‌ هه‌تا سه‌رجه‌م ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌، كه‌ لافی مرۆڤدۆستیی‌و به‌رگریی كردن له‌ئاشتیی‌و ئارامیی لێده‌ده‌ن!

چونكه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: كه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ: (5/9/2017)ز زیاتر له‌: (125,000) كه‌س له‌و مسوڵمانه‌ چه‌وساوانه‌ له‌زێدو نیشتیمانی خۆیان وه‌ده‌رنراون، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌زاران كه‌س‌و، به‌م دواییانه‌ش به‌سه‌دانیان لـێ‌ قه‌تڵعام كراون!

ئنجا هه‌تا ئێستاش نه‌مزانیوه‌ هه‌ڵوێستی زلهێزانی ڕۆژهه‌ڵات‌و ڕۆژئاواو نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له‌ گله‌یی‌و سه‌رزه‌نشتكردنی ڕژێمی میانمار تێپه‌ری بێ‌!!

ده‌پرسم:
ئایا ئه‌م بێ‌ هه‌ڵوێستیی‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی زلهێزان‌و دامه‌زراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ به‌رپرسه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ كۆكوژكردنی مسوڵمانان، گه‌وره‌ترین هۆكاری په‌نابردنه‌ به‌ر توندوتیژیی‌و په‌ڕگیریی نیه‌؟!

یاخود ئه‌وان ته‌نیا توندوتیژیی كاردانه‌وه‌ ده‌بینن‌و، له‌ئاست دیتنی كاری توندوتیژییدا كوێرو كوترن!!

عـه‌لـی بـاپــیـر
14 زیلحیجه‌/1438ك
5/9/2017ز
هـه‌ولـێـر

1775 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2017

بابەتی زیاتر