داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌‌و گۆڕان به‌بێ‌ ئه‌نجام كۆتایهات


كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ هاوبه‌شی‌ یه‌كێتی‌ و گۆڕان به‌بێ‌ ئه‌نجام كۆتایهات, سبه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتیش كۆده‌بێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ زانیاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئاگادار "كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ یه‌كێتی‌ و گۆڕان له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ڕیفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان هیچ ئه‌نجامێكی‌ ئه‌وتۆی‌ لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌".

هه‌ر به‌گویره‌ی‌ زانیاریی سه‌رچاوه‌كه‌ "گۆڕان نیگه‌ران بووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ یه‌كێتی‌ ڕێكه‌وتنی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان یه‌كێتی‌ و گۆڕانی‌ جێبه‌جێنه‌كردووه‌, یه‌كێتیش به‌ڕوونی‌ به‌ گۆڕانیان وتووه‌ ئه‌گه‌ر نه‌یه‌نه‌ پێشه‌وه‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ئه‌وا ناچارن به‌بێ‌ ئه‌وان كارای‌ بكه‌نه‌وه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ئاگاداره‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕوونكرده‌وه‌ "بۆشایی‌ نێوان یه‌كێتی‌ و گۆڕان ئه‌وه‌نده‌ زۆربووه‌ نه‌یانتوانیوه‌ پێكه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكی‌ هاوبه‌ش بڵاوبكه‌نه‌وه‌".

هه‌ر به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان سبه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی‌ یه‌كێتی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام ده‌دات هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕیفراندۆم كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌كات, قسه‌ له‌سه‌ر دواسیناریۆكان ده‌كات له‌باره‌ی‌ ئه‌و پرسه‌وه‌ بڕیار ده‌رده‌كات.


787 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2017

بابەتی زیاتر