داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دوای سێ ساڵ سوپای سوریا گه‌مارۆدانی دێره‌زوری شكاند


دوای سێ ساڵ له‌ گه‌مارۆدانی دێره‌زور له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌، سوپای سوریا به‌هاوكاری ڕوسیا گه‌مارۆكه‌ی‌ شكاند.

ئاژانسی  فه‌رمی حكومه‌تی سوریا رایگه‌یاند: له‌و هێرشه‌دا بۆسه‌ر دێره‌زور چه‌كدارانی‌ حزبوڵای‌ لوبنان و گروپه‌ چه‌كدارییه‌كانی دیكه‌ی هاوپه‌یمانانی سوریا به‌شداریانكردووه‌.

ئه‌مڕۆ ڕوسیا له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ داعشی به‌ موشه‌كی كروز بۆردومان كرد بۆ هاوكاری پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای سوریا.

به‌هۆی‌ شكانی‌ گه‌مارۆی سه‌ر دێره‌زور، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئێران نامه‌یه‌كی‌ پیرۆزبایی ئاراسته‌ی‌ هاوتا سورییه‌كه‌ی‌ كرد و رایگه‌یاند به‌هاوكاری گروپه‌ چه‌كداره‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان ته‌واوی دوژمنه‌كانیان ده‌شكێنن و خاكی سوریا به‌ یه‌كگرتووی ده‌هێڵنه‌وه‌.


595 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2017

بابەتی زیاتر