داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ته‌نها له‌ یه‌ك ناوچه‌دا 130 موسڵمانی‌ میانمار كوژران


سه‌رۆكی ڕێكخراوی‌ پرۆژه‌ی‌ ئه‌راكان ڕایگه‌یاند: ته‌نها له‌ یه‌ك ناوچه‌دا 130 موسڵمانی‌ میانمار كوژراون. ئاشكرایشیكرد: سوپا و بووزییه‌ ده‌مارگیره‌كان ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ كۆمه‌ڵ ده‌سووتێنن كه‌ كوشتویانن. 

كریس لیوا، سه‌رۆكی ڕێكخراوی‌ پرۆژه‌ی‌ ئه‌راكان، ڕایگه‌یاند: ڕێكخراوه‌كه‌یان سه‌لماندوویه‌تی‌ كه‌ سوپا و بووزییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كان له‌ناوبه‌رن، ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كوشتوویانن، كۆده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌یانسووتێنن".

سه‌رۆكی ڕێكخراوی‌ پرۆژه‌ی‌ ئه‌راكان له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی‌  BBC  ئاشكراشیكرد "ته‌نها له‌ ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی شاری ڕاتیداونگ، به‌لای‌ كه‌مه‌وه‌ 130 موسڵمان كوژراون".

وتیشی‌ "به‌پێی‌ زانیارییه‌كان له‌ سێ گوندی هه‌مان ناوچه‌ ده‌یان موسڵمان كوژراون. هه‌روه‌ها هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ میانمار گونده‌كان گه‌مارۆ ده‌ده‌ن و به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی‌ ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "به‌راورد به‌ ساڵی‌ ڕابردوو ژماره‌یه‌كی‌ زیاتر له‌ بووزییه‌كان له‌و پرۆسه‌یه‌دا هاوكاریی‌ سوپا ده‌كه‌ن".
به‌هۆی هێرشه‌كانی سه‌ر موسڵمانانی پارێزگای ئاراكان، له‌ 25ی ئابه‌وه‌ تائێستا سه‌دان موسڵمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كوژراون و 60 گوند سووتێنراون و ده‌یان هه‌زاریش ئاواره‌ بوون. 
سوپای میانماریش به‌ بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌رده‌وامه‌.


1088 جار خوێندراوەتەوە
05/09/2017

بابەتی زیاتر