داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مریكاو به‌ریتانیا تاوتوێی سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر كۆریای باكوردا ده‌كه‌ن



سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا و سه‌رۆكی ئه‌مریكا پرسی‌ سه‌پاندنی‌ سزای‌ نوێیان به‌سه‌ر كۆریای‌ باكووردا تاوتوێ‌ كرد. جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌ پێویسته‌ چین ڕۆڵی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كۆریای‌ باكووردا هه‌بێت.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی به‌ریتانیا ئاشكرای‌ كرد "ئێواره‌ی دوێنێ تێریزا مای سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌ی‌ كۆریای‌ باكوور ئه‌نجام داوه‌".
له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا كه‌ تاوتوێی دوایین تاقیكردنه‌وه‌ مووشه‌كییه‌كانی كۆریای باكوور كراوه‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ "كۆریای‌ باكوور ته‌نها نه‌بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ناوچه‌یی، به‌ڵكو بووه‌ته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ ئاشتی و ئاسایشی جیهانی".
تێریزا مای جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌یامێكی روون بداته‌ كۆریای باكوور تا خۆی له‌ كرده‌ی نابه‌رپرسیارانه‌ به‌دوور بگرێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا و سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا باسیان له‌وه‌ كردووه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی‌ دیكه‌یان كار له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی فشار و سزای‌ ئابووری به‌سه‌ر كۆریای‌ باكووردا ده‌كه‌ن.
هه‌ردوولاش جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ چین ڕۆڵێكی هه‌ستیار و گه‌وره‌ی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كۆریای باكووردا هه‌بێت.


302 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2017

بابەتی زیاتر