داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مه‌سعود بارزانی‌ جه‌ختی‌ كرده‌وه‌ تا سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وامده‌بێت


مه‌سعود بارزانی‌ له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكی‌ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ عه‌ربیه‌ی‌ سعودی‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ "تا سه‌ربه‌خۆیی‌ كوردستان له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وامده‌بێت".
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ كه‌ ئێواره‌ی‌ پێنجشه‌ممه‌ بڵاوده‌بێته‌وه‌, ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌كردوو له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر پێكهێنانی‌ ده‌وڵه‌تێكی‌ دیموكراسی‌ فیدراڵی‌ ڕێكه‌وتین, به‌ڵام ئێستا له‌ده‌وڵه‌تێكی‌ ئاینی‌ تائیفی‌ ده‌ژین، ده‌ڵێت "هه‌وڵی‌ زۆرمان داوه‌ نه‌گه‌ینه‌ ئه‌م ساته‌ی‌ ڕیفراندۆم ئه‌نجام بده‌ین".

بارزانی‌ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ داوای‌ دواخستنی‌ ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن ده‌بێت به‌دیله‌كه‌ی‌ پێشكه‌شی‌ گه‌لی‌ كوردستان بكه‌ن".

مه‌سعود بارزانی‌ له‌باره‌ی‌ جێشهێشتنی‌ پۆسته‌كه‌ی‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ به‌دینه‌یه‌ت له‌ئه‌ركه‌كه‌ی‌ ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "دوای‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ ئه‌ركه‌كه‌م ته‌واو ده‌بێت".

بڕیاره‌ 25 ئه‌یلول ڕاپرسی‌ له‌باره‌ی‌ سه‌ربه‌خۆیی‌ ئه‌نجام بدرێت تائیستا كێشه‌ی‌ گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌كه‌دایه‌ و هه‌ریه‌كه‌ له‌گۆڕان كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و زۆرینه‌ی‌ وڵاتانی‌ هه‌رێمی‌ نێوده‌وڵه‌تیش جه‌خت له‌سه‌ر دواخستنی‌ ده‌كه‌نه‌وه‌, به‌هۆیی‌ ناكۆكی‌ ناوخۆیی‌ كه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ بارزانیه‌وه‌ دروستبووه‌.

3946 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2017

بابەتی زیاتر