داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یانەکانی فەڕەنسا چوار هێندەی پارساڵیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا خه‌رج كردووه‌




په‌یام ـ AA

یانەکانی هەریەک لە خولی فەڕەنسا و خولی پلە دووی ئەو وڵاتە، بە خەرجکردنی چوار هێندەی ئەوەی لە ساڵی پاردا لە میانی قۆناغی گواستنەوەی هاوینەدا خەرجیان کرد، ژمارەیەکی پێوانەییان تۆمار کرد.

یانەکانی فەڕەنسا کە ساڵی رابردوو ١٦٠ ملیۆن یورۆیان بۆ گواستنەوەکان لە قۆناغی هاویندا تەرخان کردبوو، ئەمساڵ بوونە خێراترین یانەکان لە گواستنەوەی یاریزاناندا لەسەر ئاستی بازاڕە نێودەوڵەتییەکان و لەوچوارچێوەیەشدا ٦٩٧ ملیۆن یورۆیان خەرجکرد.

یانە فەڕەنسییەکان لە ساڵی ٢٠١٣دا ٣٤٠ و لە ٢٠١٤دا ١٨٩ و لە ٢٠١٥دا ٢٨٠ ملیۆن یورۆیان لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجکردبوو.

لەسەری سەرەوەی ئەو یانانەش کە زۆرترین پارەی بۆ گواستنەوەی یاریزان خەرجکرد یانەی پاریس سان جێرمان بە تەرخانکردنی بڕی ٢٣٥ ملیۆن یورۆ دێت. لەدوای ئەویشەوە هەریەک لە مۆناکۆ بە ٩٨ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار، لیل بە ٧٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار، مارسیلیا بە ٥٨ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار و لیۆن بە خەرجکردنی ٥٠ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یورۆ، دێن.

هاوکات ئەو داهاتەی یانەکان لە فرۆشتنی یاریزانان بە یانەکانی دەرەوەی فەڕەنسا دەستیان کەوتووە، بووەتە دوو هێندە و بەرز بووەتەوە بۆ ٦١٩ ملیۆن یورۆ. ئەمە جگە لەوەی بە بەهای ٤٥٦ ملیۆن یورۆ بە فرۆشتنی یاریزان بەدەرەوەی فەڕەنسا، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرا. ئەو بڕە پارساڵ ٢٨٨ ملیۆن یورۆ بوو.

ئەو یانانەی گرانترین گواستنەوەکانیان بۆ دەرەوەی فەڕەنسا ئەنجامداوە، بریتین لە هەریە لە مۆناکۆ بە ١٧٦ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار یورۆ، لیۆن بە ١١٩ ملیۆن و ١٠٠ هەزار، پاریس سان جێرمان بە ٦٦ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار، نیس بە ٢٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار و بۆردۆ بە ٢٣ ملیۆن و ١٠٠ هەزار یورۆ.

یانەی پاریس سان جێرمان بە گواستنەوەی یاریزانی بەڕازیلی، نەیمار دا سیلڤا لە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانییەوە، بە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یورۆ، ژمارەیەکی پێوانەیی جیهانیی تۆمار کرد.

455 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2017

بابەتی زیاتر