داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌.. دژی جینۆسایدی هه‌رێمی رۆهینگیا وه‌ستانه‌وه‌



په‌یام ـ سلێمانی

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 6-9-2017 له‌ شاری سلێمانی، مامۆستایانی ئایینی و چالاكوانان و ژماره‌یه‌ك له‌هاووڵاتیان، له‌ پاركی (نالی) گردبوونه‌وه‌یه‌كیی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا دژ به‌كوشتنی مسوڵمانانی بۆرما، له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا به‌یاننامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرا، هه‌روه‌ها له‌ گردبوونه‌وه‌كه‌دا داواشیان كرد ئه‌م تاوانكاریه‌ رابگیرێت و هاوكاری مسوڵمانانی ئه‌و وڵاته‌ بكرێت.

هاوكات هه‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌، گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌چوو.



نامه‌ی ناڕه‌زایی
‎بۆ: ئه‌مینداری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ رێگای نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ عێراق.
‎بابه‌ت: ناڕه‌زایه‌تی دژ به‌ پاكتاوی ره‌گه‌زی گه‌لی رۆھینگار

‎ئه‌مڕۆ ویژدانی زیندووی دنیا ونه‌ته‌وه‌ یه‌ككرتووه‌كان و ده‌وڵه‌تان و میدیای ئازاد و ھه‌موو ھێز وكه‌سایه‌تیه‌كی ئینسان په‌روه‌ر له‌به‌رده‌م به‌رپرسێارێتیه‌كی گه‌وره‌ و تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی مێژوویی ویاسایی ھه‌ره‌ گه‌وره‌دان كه‌ نابێت چیتر له‌ژێر ناوی ھیچ جۆره‌ پاساوێكدا له‌به‌رامبه‌ر وه‌ھا كاره‌سات وقڕگه‌یه‌كی مرۆیی قیزه‌وندا بێده‌نگ وبێباك وبێھه‌ڵوێست بین.
‎ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی كورد وه‌ك نمونه‌ی قوربانییه‌كی زیندووی پاكتاوی ره‌گه‌زی به‌بیری دنیای دێنینه‌وه‌ كه‌ ھاسۆزییمان بۆ قوربانیانی بۆرما له‌و ئه‌زموونه‌ پڕله‌ ناسۆره‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ له‌ ھه‌ڵه‌بجه‌ وئه‌نفالدا به‌به‌رچاوی زلھێزان وناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌نێو مردن وژیاندا ڕۆژانی مه‌ینه‌تی ووێرانه‌یی وبرسێتی وكوشتن وسووتاندنمان ده‌گوزه‌راند. بۆیه‌ چیتر بێده‌نگ نابین له‌ قڕكردنی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤ، وه‌ختێك تاوانی كوشتنی كه‌سێك وه‌ك بڕیینه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌كی مرۆڤایه‌تیه‌ و ھیممه‌تی ژیاندنه‌وه‌ی مرۆڤێكیش وه‌ك ژیاندنه‌وه‌ی ته‌واوی مرۆڤایه‌تیه‌.
‎بۆیه‌ داواكارین:

‎1- وه‌ستاندنی ھه‌موو شێوازه‌كانی كوشتن و ترس و تۆقاندن دژ به‌ گه‌لی رۆھینگار. 
‎2- ئیدانه‌كردنی ئه‌و تاوانانه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌.
‎3- فشار خستنه‌ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ كه‌ ده‌رگای سنوره‌كانیان واڵا بكه‌ن به‌ڕووی خه‌ڵكی سڤیلی ھه‌ڵھاتوو له‌ ھه‌ڵمه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی سوپای میانمار. 
‎4- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ھه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانی میانمار بۆ قڕكردنی گه‌لی رۆھینگار به‌ فه‌رمی به‌ جینۆساید بناسێنێت و تاوانبارانیش بدرێن به‌ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌میشه‌یی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی جینۆساید.


ئیمزای به‌شێك له‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ نوێنه‌رایه‌تی گه‌لێكی جینۆسایدا كراو.

654 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2017

بابەتی زیاتر