وه‌رگێڕانی په‌یام
ڕۆژنامه‌ی (گاردیان)ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی نوێ كه ڕێكخراوی (ئۆرب میدیا)ی بواری ژینگه پێی هه‌ستاوه هۆشداریی له به‌كارهێنانی ئاوی به‌لوعه له 12 وڵاتی جیهاندا ده‌دات.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه "ئه‌و وڵاتانه له قاڕه‌كانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ئاسیا و ئهفریقیادانو وڵاتانی (ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و ئۆگه‌ندا و ئیكوادۆر و ئیندۆنیزیا و لوبنان‌و هندستان) ده‌گرێته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 159 نموونه‌ی جیاوازی ئاو له‌و وڵاتانه ئه‌نجام دراوه‌و ده‌ركه‌وتووه ڕیشاڵی پلاستیكیی زیانبه‌خش له‌نێو ئاوه‌كه‌دا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت به‌كاربه‌رانی ئاو له‌و وڵاتانه‌دا له داهاتوودا تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستیی ده‌بن.
لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ریشی خستووه "له‌سه‌دا 94 ئاوی خواردنه‌وه‌ی ئه‌مریكا كه شیكاریی بۆ كراوه، له‌نێویشیاندا ئاوی باڵه‌خانه‌كانی كۆنگرێس و ئاژانسی پاراستنی ژینگه و باڵه‌خانه‌ی سه‌ره‌كی دۆناڵد تره‌مپ له نیویۆرك، ڕیشاڵیی پلاستیكی زیانبه‌خشیان تێدایه.
709 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2017