داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سلێمانی‌.. چالاكان و ڕێكخراوه‌كان پشتیوانی‌ له‌ موسڵمانانی‌ بۆڕما ده‌كه‌ن

له‌ شاری‌ سلێمانی‌و له‌ كاردانه‌وه‌ی توندوتیژیی‌و سته‌مكاریی دژ به‌ موسڵمانانی هه‌رێمی ڕۆهینگیای وڵاتی بۆرما، خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایی به‌ڕێوه‌چوو.

دژی‌ ئه‌و كوشتار و شاڵاوی ئاواره‌بوونه‌ی‌ موسڵمانانی‌ هه‌رێمی ڕۆهینگیا له‌سه‌ر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی‌ میانمار ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌، كاردانه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستی‌ جیهانی‌‌و نێوده‌وڵه‌تیی‌ به‌رده‌وامه‌، له‌ سلێمانیش چالاكوانان‌و ڕێكخراوه‌كان‌و مامۆستایانی‌ ئایینی‌‌و په‌ڕله‌مانتاران‌و هاووڵاتیانی ئاسایی گردبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ناڕه‌زاییان ساز كرد.

له‌و میانه‌یه‌دا ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان دژی‌ وڵاتی‌ میانمار خوێنده‌وه‌‌و بڕیاریشه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ بده‌نه‌ كۆنسوڵخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر.

هه‌ر تایبه‌ت به‌و پرسه‌، ڕێكخراوی‌ (هیوایه‌ك بۆ ئاشتی‌) و ڕێكخراوی‌ (فوراتی‌ جیهانیی)ش سبه‌ی‌ ده‌چنه‌ به‌رده‌م ڕێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ سلێمانی‌ و به‌یانێكی‌ ناڕه‌زایی پێ ده‌ده‌ن.


597 جار خوێندراوەتەوە
06/09/2017

بابەتی زیاتر