Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بونیامین ناتانیاهۆ: به‌شێوه‌یه‌كی‌ شاراوه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند وڵاتێكی‌ عه‌ره‌بی‌ هه‌یه‌



سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل بوونی‌ په‌یوه‌ندی‌ نهێنی‌ نێوان قه‌واره‌كه‌ی‌ و به‌شێك له‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ئاشكرا ده‌كات.
بونیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیل ڕایگه‌یاند" به‌شێوه‌یه‌كی‌ شاراوه‌ هه‌ماهه‌نگی به‌رفراوانیان له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند وڵاتێكی‌ عه‌ره‌بی‌ هه‌یه‌، به‌جۆرێك له‌ مێژووی‌ ئیسرائیلدا هه‌ماهه‌نگی‌ له‌وجۆره‌ بوونی‌ نه‌بووه‌.
ناتانیاهۆ له‌وته‌یه‌كیدا له‌ ئاهه‌نگی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ تازه‌ی‌ عیبریدا له‌ شاری‌ قودس ئاماژه‌ی‌ به‌سه‌ركه‌وتنی‌ ئیسرائیل له‌ په‌ره‌پێدانی‌ په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیدا كردو ئاشكرایكرد" په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ‌ وڵاتانی‌ ئه‌مریكای‌ باشورو وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ به‌خۆوه‌ بینینوه‌.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ناتانیاهۆ ڕایگه‌یاند چه‌ند وڵاتێكی‌ عه‌ره‌بی‌ كه‌پێشتر ڕێكه‌وتننامه‌ی‌ ئاشتیان له‌گه‌ڵ‌ ئیسرائیلدا نه‌بووه‌، له‌ئێستادا له‌چه‌ند ئاستێكی‌ جیاوازو به‌شێوه‌یه‌كی‌ شاراوه‌ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ‌ ته‌لئه‌بیب دروستكردووه‌.


605 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2017

بابەتی زیاتر