داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

باج لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو دیاریکرا


په‌یام ـ هه‌ولێر


بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان کە ژمارەی (٥٤٠٧)ی هەڵگرتووە و واژۆی عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵی لەسەرە و ئاراستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی گومرگ کراوە, بڕی باج بۆ یەک کیلۆ تەماتەی هاوردە دیاریکراوە .

بەپیی ئەو نوسراوە بۆ هەر کیلۆیەک تەماتەی هاوردە بڕی (٣٥٠) دینار باج دادەنرێت و ئەە بریارەش تا ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کاری پێدەکرێت و لەسەرجەرم خاڵە سنوریەکان جێبەجێ دەکرێت .

ئەم بریارە دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٧ ی ئەیلول ی ٢٠١٧ ژمارەیەک جوتیاری پێنجوێن و ناوچەکانی دیکە سەردانی وەزیری کشتوکاڵ دەکەن و داوای لێدەکەن لەبەر پێگەیشتنی بەرهەمی تەماتەی خۆماڵی, باج بخاتە سەر تەماتەی هاوردە .

به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كشتووكاڵ له‌و باره‌یه‌وه‌، وەزیری کشتوکاڵیش داواکاریەکەیان جێبەجێدەکات و دەیکاتە بڕیاری فەرمیی و بە جوتیارانیش دەڵێت "ئەم بریارە بۆ پاراستنی بەرهمی خۆماڵی و لە پێناو رێزگرتن لە ماندووبوونی ئێوە دەدرێت, بەو مەرجەی کارنەکاتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی تەماتەی خۆماڵیی و دواجار قورس نکەوێ لەسەر گیرفانی هاوڵاتیان ".

دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆ, یەکیکە لەو سیاسەتە سەرکەوتووانەی وەزارەتی کشتوکاڵ کە لە کابینەی هەشتەم و بە بریاری عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ماوەی سێ ساڵە جێبەجێدەکرێت .

لا يتوفر نص بديل تلقائي.

415 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2017

بابەتی زیاتر