داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ: په‌رله‌مان وه‌ك ده‌زگایه‌كی‌ نیشتمانی گرنگ پێویسته‌ كارابكرێته‌وه‌


جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی‌ فراكسیۆنی‌ سه‌وز له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و ئاشكرایده‌كـات" یه‌كێتی‌ هه‌ڵوێستی‌ ڕوونی‌ ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌كۆی‌ پرس ‌و كێشه‌كان.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌ئاماده‌بوونی‌ عومه‌ر فه‌تاح ‌و حاكم قادر كارگێڕانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ به‌ڕێوه‌چوو، كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی‌ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی ڕایگه‌یاندووه‌:
په‌رله‌مان وه‌ك ده‌زگایه‌كی‌ نیشتمانی گرنگ پێویسته‌ كارابكرێته‌وه‌و پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ‌و یاساییه‌كان له‌وێ‌ بڕیار‌و یاسایان بۆ ده‌ربكرێت.

به‌پێی‌ ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ ده‌ست په‌یام كه‌وتووه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا حاكم قادر باسی‌ له‌په‌كخستنی‌ په‌له‌مان كردووه‌و ڕایگه‌یاندووه‌" په‌كخستنی‌ په‌رله‌مان به‌كارێكی‌ نادیموكراسی‌ و نایاسایی‌ ‌و ناسیاسی‌ ده‌زانین ‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نین په‌رله‌مان بۆ ته‌نها دانیشتنێك كارابكرێته‌وه‌، لایخۆیه‌وه‌ عومه‌ر فه‌تاح ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی‌ ڕه‌تكردۆته‌وه‌ كه‌ باس له‌ ڕێككه‌وتنی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ده‌كه‌ن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ‌و وتوویه‌تی‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ بێ‌ بنه‌مان.

683 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2017

بابەتی زیاتر