داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

یه‌كێتی زانایان: نیگه‌رانین له‌ بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی



په‌یام  ـ سلێمانی

له‌ درێژه‌ی ده‌ربڕینی‌ ناره‌زایی و ئیدانه‌كردنی ڕه‌فتاری‌ بوزییه‌كان به‌رانبه‌ر  به‌موسڵمانانی ڕۆهینگیا له‌ میانمار، كه‌ موسڵمانانی له‌ زۆربه‌ی ولاَتانی جیهان هێنایه‌ ده‌نگ، یه‌كێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا كه‌ وێنه‌یبه‌كی بۆ په‌یام نێردراوه‌، یه‌كێتیی زانایانی ئایینی‌ ئیسلامیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: چه‌ند رۆژێكه‌ هه‌ڵمه‌تی پاكتاوی ڕه‌گه‌زیی دژی پێكهاته‌ی‌ رۆهینگیای موسڵمان له‌ بۆڕما ده‌ستی پێكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ وێڕای كوشتن و ماڵوێرانی‌، ده‌یان هه‌زار موسڵمانیش ئاواره‌ بوون.

به‌یاننامه‌كه‌ ده‌شڵێت: وێڕای هاوسۆزیمان بۆ موسڵمانانی ئه‌و وڵاته‌، له‌ هه‌مان كاتدا به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره‌ دڕنده‌و نامرۆڤانه‌‌یه‌ ده‌كه‌ین، ته‌واو نیگه‌رانیشین له‌ بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی. 

له‌به‌شێكی تری به‌یانامه‌كه‌ی یه‌كێتیی زانایاندا هاتووه‌: لێره‌وه‌ داوا له‌ مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژانی كوردستان ده‌كه‌ین له‌ وتاری هه‌ینی سبه‌ینێدا ده‌نگی نزاو پاڕانه‌وه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌و به‌ هه‌ستێكی به‌رپرسانه‌، تیشك بخه‌نه‌ سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ی موسڵمانانی بۆرما، به‌وپێیه‌ی‌ گه‌لی كورد له‌ سه‌رجه‌م گه‌لانی دیكه‌ی‌ دونیا باشتر له‌ ئازاری گه‌لانی ژێرده‌سته‌و لێقه‌وماو تێده‌گات.


600 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2017

بابەتی زیاتر