داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هۆدی گورکان تەمەنی ١٢٣ ساڵە



په‌یام - AA

هۆدی گورکان، تەمەن ١٢٣ ساڵ، نهێنی تەمەن درێژی خۆی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: لەرێگەی خواردنی سروشتیەوە تائێستا لەژیاندا ماوە و تەمەنی درێژ بووە.



ناوبراو بەپێی تۆماری دانیشتوان، لەدایکبووی یەکی تەمموزی ١٨٩٤ە و لەگەرەکێکی شارۆچکەی ڤیرانشەهر لەگەڵ کورەکەیدا ژیان بەسەر دەبات.

گورکان بە عەرەبی لێدوان بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دەدات و باس لەوە دەکات کە هەرلە منداڵیدا هاوسەرگیری کردووە و ٧ منداڵ و ١١٠ کچەزاو کورەزای هەیە و نەوەیەکی نەوەکانیشی هەیە.

ئەو باس لەوە دەکات کە ٤٠ ساڵ لەمەوبەر هاوسەرەکەی لەدەست داوە و خۆیشی تا پێنج ساڵ لەمەوبەر هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە.

ناوبراو باس لەوە دەکات کە بێ یارمەتی هیچ کەسێک خۆراکی خۆی پەیدا دەکات و بەدرێژایی تەمەنیشی جگەرەی نەکێشاوە.

گورکان ئاماژەی بەوەکرد دکتۆرەکان سەریان لە تەندروستی باشی سووڕماوە و لەبارەی خواردنیشەوە باسی لەوەکرد کە گۆشتی سوور، هێلکەی گوند، نانی ماڵەوە و کەرە دەخوات.

هاوکات موستەفا گورکانی کوڕی ئەو ژنە پیرە، ئاشکرایکرد لەسەردەمی عوسمانییەکاندا خانەوادەکەیان لە سووریاوە هاتوون و لە تورکیا نیشتەجێبوون.

موستەفا گورکان، باسی لەوەکرد دایکی بەراورد بە تەمەنی، زۆر بە باشی ماوەتەوە و رایگەیاند: ''دایکم سەردەمی عوسمانییەکان و کۆماری تورکیاشی لەبیرە، هەندێک جار باسی هەندێک شتی ئەو سەردەمانەمان بۆ دەکات. 
ماوەی نزیکەی سێ ساڵە بەتەواوەتی گوێیەکانی لەکارکەوتوون، لەبەر ئەوەش کە کێشەی هەیە لە ئەژنۆیدا، ناتوانێت بە باشی رێ بکات''.



1114 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2017

بابەتی زیاتر