داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

حكومه‌تی هه‌رێم هاوسۆزی بۆ مسوڵمانانی بۆرما ده‌ربڕی


په‌یام ـ هه‌ولێر

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: ئه‌و تاوانانه‌ی له‌ كوشتن و ڕاوه‌دوونان و ده‌ربه‌ده‌ركردن دژی هاووڵاتیانی سڤیل و موسڵمانانی ڕۆهینگیا له‌ میانمار ئه‌نجام ده‌درێن، به‌ توندی سه‌ركۆنه‌یان‌ ده‌كه‌ین، گه‌لی كوردستانیش كه‌ كاره‌ساتی كیمیاباران و ئه‌نفال و تاوانه‌كانی داعشی بینیوه‌، له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی موسڵمانانی ڕۆهینگیا ده‌كات و هاوسۆزی و پشتیوانییان بۆ ده‌رده‌بڕێت.

له‌ به‌شێكی تری ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: مایه‌ی نیگه‌رانییه‌ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی نه‌یتوانیوه‌ ڕێگه‌ له‌و تاوانانه‌ بگرێت و دووباره‌ و چه‌ندباره‌ ده‌بنه‌وه‌، بۆ ڕێگری له‌و تاوانانه‌ داواكارین هه‌نگاوی جددی بگیرێته‌ به‌ر و كۆتایی به‌ تراژیدیا و كاره‌ساتی خه‌ڵكی سڤیل و بێده‌سه‌ڵاتی ڕۆهینگیا بهێنرێت و تاوانباران به‌ سزا بگه‌یه‌نرێن.


846 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2017

بابەتی زیاتر