داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان: بێ ئاگاداری‌ ئێمه‌ به‌ناوی‌ سه‌ندیكاوه‌، رۆژنامه‌نووس بۆ كۆبوونه‌وه‌ی‌ بارزانی‌ بانگهێشتكراوه‌


په‌یام ـ هه‌ولێر

دوێنێ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی  له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ ڕۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌چوو، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانیش له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌وان وه‌ك سه‌ندیكا ئاگاداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ نین، هاوكات ئاگاداری ئه‌و كورته‌ نامانه‌ش نین كه‌ به‌ناوی سه‌ندیكاوه‌ ڕۆژنامه‌نووسانی پێ ئاگادار كراوه‌ته‌ تا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بن.

وه‌ك له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی لقی هه‌لێری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانی كوردستاندا هاتووه‌و وێنه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی‌ په‌یام كراوه‌، سه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ نووسه‌رو ڕۆنامه‌نووسان، ژماره‌یه‌ك ڕۆژنامه‌نووس په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردوون‌و پێیان ڕاگه‌یاندوون كه‌ به‌ناوی سه‌ندیكاو له‌ڕێگه‌ی كورته‌نامه‌وه‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بن.

ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی‌ سه‌ندیكا ده‌شڵێت: ئێمه‌ وه‌ك لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان، دوورو نزیك ئاگاداری‌ ئه‌و كورته‌نامانه‌ نین كه‌ به‌ناوی‌ ئێمه‌وه‌ نێردراون، هه‌روه‌ك ئاگاداری‌ خودی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ش نه‌بووین.


476 جار خوێندراوەتەوە
07/09/2017

بابەتی زیاتر