داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ یه‌كێتی‌ سه‌ردانی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ بكات

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ سه‌ردانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بكات.

سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ به‌په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند" ئه‌مڕۆ شاندێكیان سه‌ردانی‌ هه‌ردوو بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان و كۆمه‌ڵ ده‌كات به‌مه‌به‌ستی‌ تاووتوێكردنی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان.

سه‌ردانی‌ شانده‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌دوێنێ‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ كۆبۆوه‌و له‌ڕاگه‌یه‌نراوی‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاریدا په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر بنچینه‌ی‌ یاسایی‌ و ئابوری‌ و سیاسی‌" به‌زووترین كات كارا بكرێته‌وه‌.

هه‌وڵه‌كانی‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ بۆكاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان له‌كاتێكدایه‌ ته‌نها ماوه‌ی‌ دووهه‌فته‌ی‌ ماوه‌ بۆ ئه‌و واده‌یه‌ی‌ چه‌ند لایه‌نێك بۆ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ڕیفراندۆم دیارییانكردووه‌، به‌ڵام تائێستا گۆڕان و كۆمه‌ڵ ئاماده‌نین بچنه‌ ژێرباری‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و داواده‌كه‌ن به‌رله‌و هه‌نگاوه‌ دۆخی‌ كوردستان ئاسایی بكرێته‌وه‌.

479 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2017

بابەتی زیاتر