Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران جارێكی دیكه‌ وه‌فدێك تایبه‌ت به‌ ڕاپرسی ده‌نێرێته‌ هه‌رێمی كوردستان‌

ئێران جارێكی دیكه‌ وه‌فدێك تایبه‌ت به‌ ڕاپرسی ده‌نێرێته‌ هه‌رێمی كوردستان‌و هه‌ڵوێستی نه‌رێنییانه‌ی خۆی له‌وباره‌وه‌ به‌ به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌گه‌یه‌نێت.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی‌ ده‌ست كه‌ناڵی ئاسمانیی په‌یام كه‌وتوون، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌فدێكی كۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات‌و چاویان به‌ به‌رپرسانی حكومیی‌و پارته‌ سیاسییه‌كان بكه‌وێت.

هاتنی وه‌فده‌كه‌ی ئێران بۆ تاووتوێی ئه‌نجامدانی ڕاپرسی‌و گه‌یاندنی هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاته‌یه‌ به‌ به‌رپرسانی هه‌رێم له‌و باره‌وه‌.

پێشتریش جارێك به‌ ئاشكرا و جارێكی دیكه‌ به‌ نهێنی وه‌فدی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران به‌ سه‌رۆكایه‌تی باڵیۆزی ئێستا‌و پێشووی ئێران له‌ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌.

له‌ هه‌ردوو سه‌ردانه‌ نهێنی‌و ئاشكراكه‌ی‌ ڕابردوودا، وه‌فده‌كه‌ی ئێران به‌رپرسانی باڵای حزبی‌و حكومییان بینیوه‌‌و دژایه‌تی تارانیان بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی به‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان گه‌یاندووه‌.

998 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2017

بابەتی زیاتر