Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای‌ ده‌ستوری‌ ئیسپانیا ڕاپرسی‌ هه‌رێمی‌ كه‌ته‌لۆنیا ڕاده‌گرێت


دادگای‌ ده‌ستوری‌ ئیسپانیا به‌بڕیارێك یاسایه‌كی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كه‌ته‌لۆنیای‌ ڕاگرت سه‌باره‌ت به‌ڕاپرسی‌ هه‌رێمه‌كه‌، كه‌بڕیاربوو له‌ 1ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
بڕیاری‌ دادگاكه‌ی‌ ئیسپانیا دوای‌ ئه‌وه‌ هات كه‌حكومه‌تی‌ ئه‌و وڵاته‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ر یاسای‌ ڕاپرسی‌ هه‌رێمی‌ كه‌ته‌لۆنیا تۆماركردبوو، ئه‌مه‌ش دوای‌ ته‌نها یه‌ك ڕۆژ له‌په‌سه‌ندكردنی‌ یاساكه‌ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمه‌كه‌وه‌.
له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ ماریانۆ ڕاخۆی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ ئیسپانیا نیگه‌رانی‌ له‌هه‌وڵه‌كانی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕاپرسی‌ ده‌ربڕی‌ و ڕایگه‌یاند، ناكرێت له‌پێناو جیابوونه‌وه‌ی‌ كه‌ته‌لۆنیا دیموكراسی‌ به‌ره‌و دواوه‌ هه‌نگاو بنێت، لایخۆیه‌وه‌ داواكاری‌ گشتی‌ ئیسپانیا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ په‌لكێشكردنی‌ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی‌ هه‌رێمه‌كه‌ ده‌كات بۆ دادگا، كه‌بانگه‌شه‌ی‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕاپرسیان كردووه‌.
له‌به‌رامبه‌ردا وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ كه‌ته‌لۆنیا ڕه‌خنه‌ی‌ ئاراسته‌ی‌ لێدوانه‌كانی‌ به‌رپرسانی‌ حكومه‌ت و دادگای‌ ئیسپانیای‌ كردو ڕایگه‌یاند" جوداخوازه‌كان گوێ‌ به‌و سكاڵایانه‌ ناده‌ن.


588 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2017

بابەتی زیاتر