Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شاندی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ عێراقی‌ سه‌ردانی هه‌رێم ناكه‌ن



شاندی‌ دانووستكاری‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ عێراقی‌ كه‌ بڕیاربوو دوێنێ سه‌ردانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بكات، سه‌ردانه‌كه‌ی‌ دوا ده‌خات و داوا ده‌كات جارێكی‌ تر وه‌فدی‌ هه‌رێم سه‌ردانی‌ به‌غدا بكاته‌وه‌.
حاكم عه‌بدوڵڵا زه‌یدی‌ به‌رپرسی‌ دۆسیه‌ی‌ كورد له‌هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هۆكاری‌ دواخستنی‌ سه‌ردانه‌كه‌ی‌ ئاشكراكردووه‌و ڕایگه‌یاندووه‌، لێدوانه‌كانی‌ ئه‌مدوایه‌ی‌ مه‌سعود بارزانی‌ سه‌باره‌ت به‌عێراق و بڕیاری‌ نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری‌ كه‌ركوك له‌باره‌ی‌ به‌شداریی كه‌ركوك له‌ ڕیفراندۆمدا، هۆكاری‌ دواخستنی‌ سه‌ردانه‌كه‌ن.
زه‌یدی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ تاوه‌فدی‌ دانوستكاری‌ هه‌رێم دووباره‌ سه‌ردانی‌ به‌غدا نه‌كاته‌وه‌، شاندی‌ هاوپه‌یمانی‌ نیشتیمانی‌ سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ناكات.
پێشتریش حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاندبوو ڕیفراندۆمی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان" عێراق ڕوبه‌ڕووی‌ داهاتوویه‌كی‌ ناڕۆشن ده‌كاته‌وه‌و ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ بێ‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ پێشوه‌خته‌" ته‌نها خه‌ڵه‌تاندنی‌ خه‌ڵكه‌.

746 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2017

بابەتی زیاتر