داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی‌ ئاغجه‌ر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی‌ ئاغجه‌ر لێپرسراوی ئۆفیسی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسی به‌ دروستكردنی كێشه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات.

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌ی‌ ئاغجه‌له‌ر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ ئۆفیسی ناحیه‌ی‌ ئاغجه‌له‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسی هه‌رێم بۆیان دروست بووه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌به‌ندراوه‌كه‌یه‌:

ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ره‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن‌و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان بڕیار ده‌دات ئۆفیس له‌ شارو شارۆچكه‌كان بكاته‌وه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر به‌ فه‌رمی هاوكار ده‌بێت بۆ ئیشوكاره‌كانی كۆمسیۆن و سێ شوێنیان بۆ ده‌ستنیشان ئه‌كات كه‌ ئۆفیسه‌كه‌یانی تێدا دابنێن، به‌ڵام لێپرسراوی ئۆفیسی ئاغجه‌له‌ر كه‌ سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ ئاماده‌ نییه‌ ئۆفیسه‌كه‌یان له‌و شوێنانه‌ دابنێن‌و ده‌رگای ژوورێك له‌ فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی ئاغجه‌له‌ر ده‌شكێنن‌و ئۆفیسه‌كه‌یان ده‌به‌نه‌ ئه‌و ژووره‌، دوای چه‌ندین جار ئاگاداركردنه‌وه‌یان كه‌ له‌به‌ر هه‌ستیاری فه‌رمانگه‌ی باری شارستانی‌و پاراستنی ئه‌وه‌لیاتی سنووره‌كه‌ نابێت ئۆفیسه‌كه‌ له‌و فه‌رمانگه‌یه‌ بێت.

بۆیه‌ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێن: ئێمه‌ ده‌رگای كۆمسیۆنمان دانه‌خستووه‌، به‌ڵكو هاوكاری به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانیان ئه‌بین، هه‌روه‌ها ئه‌و كێشه‌یه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بارودۆخی سیاسییه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو كێشه‌كه‌ كارمه‌ندانی كۆمسیۆن دروستیان كردوه‌و وڕك‌و (په‌ڵپیان) گرتووه‌، ئه‌وه‌ش قبوڵكراو نییه‌.

           هێمن به‌هجه‌ت
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئاغجه‌له‌ر
7/9/2017

  

760 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2017

بابەتی زیاتر