داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سۆران عومه‌ر، عه‌لی حه‌مه‌ ساڵه‌ح: ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ پارتیدا ڕێککه‌وتون و هه‌موو شتێکیان بڕیوه‌ته‌وه‌

هه‌ردوو په‌رله‌مانتار سۆران عومه‌ر و عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵه‌ح ئه‌ندامانی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ وتارێكی‌ هاوبه‌شدا به‌ ناونیشانی‌ "کۆبونه‌وه‌ی یه‌کێتی و چه‌ند سه‌رنجێک" ره‌خنه‌ له‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ده‌گرن بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان و نوسیویانه‌ " ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ پارتیدا ڕێککه‌وتون و هه‌موو شتێکیان بڕیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام وه‌فدێکیان دروستکردووه‌ به‌ حه‌وت خاڵی روکه‌شی بێ ناوه‌ڕۆک و بێ میکانیزم دێنه‌ لای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و که‌مه‌ڵی ئیسلامی ".

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ره‌خنه‌ له‌ پرۆژه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ده‌گرن له‌ سه‌ر پرسی‌ هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و پێیان وایه‌ یه‌كێتی‌ ئاماده‌نیه‌ مه‌به‌سته‌که‌ی رونبکاته‌وه‌، خۆمانه‌وه‌ی بارزانی تا دوو ساڵی دیکه‌ له‌ حوکمدا هه‌ر هه‌مواری یاساکه‌یه‌، دواخستنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمیش هه‌ر هه‌مواری یاساکه‌یه‌! یان مه‌به‌ستیان گۆڕینی سیستمی حوکمه‌ بۆ په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک له‌ په‌رله‌مان.

هاوكات له‌ به‌شێكی‌ وتاره‌ هاوبه‌شه‌كه‌یاندا سۆران عومه‌رو عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵه‌ح له‌سه‌ر پرسی‌ ده‌رچواندنی‌ یاسای ریفراندۆم له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانه‌وه‌ نوسویانه‌ " باسی ده‌رچواندنی یاسا ده‌که‌ن بۆ ڕیفراندۆم..  ئایا ده‌رچواندنی یاسا مه‌به‌ست به‌یاسایکردنی هه‌موو ئه‌و بڕیاره‌ حیزبیانه‌یه‌ دراوه‌ ! به‌یاسایکردنی ڕیفراندۆمه‌ له‌ ٢٥ی ٩دا و دروستبوونی ده‌یان قه‌یران و گرفت و ته‌نانه‌ت شه‌ڕ بۆ کوردستان یان چی؟

هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و بزووتنه‌وه‌ی‌ گۆران ره‌خنه‌ی‌ سێهه‌م له‌ پرۆژه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان ده‌گرن كه‌ تێیدا باسی موچه‌و بژێوی خه‌ڵک ده‌کات و نوسیویانه‌، هه‌موو ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له‌به‌رده‌سته‌ ده‌یسلمێنێت داهاتی نه‌وت و ناوخۆ به‌شی موچه‌به‌بێ پاشکه‌وت ده‌کات، له‌بری گۆڕان و که‌مه‌ڵی ئیسلامی، دروستوایه‌ ئه‌م خاڵه‌ بدرێته‌ جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت و ئه‌و مه‌کته‌ب سیاسیانه‌ی پشتیوان و به‌شێکن له‌م حکومه‌ته‌ شکستخواردووه‌.
له‌ دروستکردنی دیکتاتۆرو سه‌رۆکی هه‌تا هه‌تای و هه‌ر نه‌هامه‌تییه‌کی دیکه‌ به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌دا بێت، یه‌کێتی لێی به‌رپرسه‌. 




3783 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2017

بابەتی زیاتر