داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ سه‌ردانی مامۆستا عه‌لی باپیری كرد

بۆ تاوتوێكردنی‌ پرسی‌ ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان سه‌عدی‌ ئه‌حمد پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستانی‌ كرد له‌ شاری‌ هه‌ولێر.
مامۆستاعه‌لی باپیر ڕا و سه‌نجه‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌باره‌ی كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان خسته‌ڕوو جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك بێت ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی‌ خۆی ئه‌نجام بدات و شكۆی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران پارێزراو بێت.
سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیش رایگه‌یاند كه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوا ده‌كات له‌ له‌كاتی‌ خۆیدا پرۆسه‌كه‌ به‌ڕێوه‌بچێت و زه‌مینه‌سازی پێویستیش بۆ ریفراندۆم وسه‌ربه‌خۆیی بكرێت و ئاشته‌وای سیاسی بۆ به‌رقه‌رار بكرێت.
هاوكات دوای‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كه‌یان دۆستانه‌ بووه‌ باسیان له‌ چه‌ند پرسێكی‌ سیاسی‌ كردووه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خه‌ڵك.
وتیشی‌ سبه‌ی‌ شه‌ممه‌ به‌فه‌رمی‌  شاندێكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان.
لایخۆیه‌وه‌ عبدالستار مه‌جید ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵ رایگه‌یاند ئه‌وان چاوه‌روانی‌ شانده‌كه‌ی‌ یه‌كێتی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانن چ قسه‌یه‌كی‌ تازه‌یان پێیه‌ له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان و دواتر بۆچوون و پێشنیاری‌ تازه‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌خه‌ڕوو.

1236 جار خوێندراوەتەوە
08/09/2017

بابەتی زیاتر