داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ له‌ شاری‌ سلێمانی‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

شاندێكی‌ باڵای‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆسه‌ی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سه‌ردانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیان كرد.

شانده‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ پێكهاتوون له‌ ئه‌ندامانی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ (شۆرش ئیسماعیل، عه‌دنانی‌ حه‌مه‌ی‌ مینا, له‌تیف شێخ عومه‌ر, جه‌میل هه‌ورامی‌, بێگه‌رد تاڵه‌بانی‌) و شاندی‌ كۆمه‌ڵیش پێكهاتوون له‌ (محمه‌د حه‌كیم كارگێڕی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ و سه‌لیم كۆیی‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان).

په‌یامنێری‌ په‌یام ئه‌وه‌ی‌ گواسته‌وه‌ "شانده‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ پڕۆژه‌یه‌كیان پێیه‌ بۆ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌سه‌ر پرسی‌ كاراكردنه‌وه‌ی‌ په‌رله‌مان ده‌یانه‌وێت ڕای‌ ئه‌وان له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌یان وه‌ربگرن".

دوێنی‌ سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ ڕایگه‌یاند "بۆ گه‌یاندنی دواین هه‌ڵویستی یه‌كێتی بڕیاره‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ شاندی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بكات".

هه‌ر دوێنی‌ شانده‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانی‌ كرد له‌سه‌ر هه‌مان پرس كۆبونه‌وه‌ بڕیاره‌ جڤاتی‌ نیشتمانی‌ گۆڕان به‌فه‌رمی‌ .وه‌ڵامی‌ پڕۆژه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ بداته‌وه‌.

660 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2017

بابەتی زیاتر