داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌و پۆسته‌رانه‌ی وێنه‌ی مام جه‌لالیان له‌سه‌ر بوو لێكرانه‌وه‌


سه‌رجه‌م ئه‌و پۆسته‌رانه‌ی‌ كه‌ بۆ بانگه‌شه‌ی‌ ڕیفراندۆم هه‌ڵواسرابون لێكرانه‌وه‌ كه‌ وێنه‌كانی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان تێدابوو.
به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان "ڕێكخستنه‌كانی‌ پارتی‌ وێنه‌كانی‌ جه‌لال تاڵه‌بانیان لێكردووه‌ته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌سه‌ركرده‌ و ڕێكخسته‌كانی‌ یه‌كێتی‌ نیگه‌رانبوون له‌به‌كارهێنانی‌ وێنه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ بۆ ڕیكلامی‌ ڕیفراندۆم".
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی‌ كۆمیته‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان له‌وباره‌یه‌وه‌ نوسراوێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند "به‌كار هێنانی وێنه‌ی مام ئه‌وپه‌ڕی ئیفلاسی پارتی ده‌گه‌یێنێت".
ڕاشیگه‌یاند "پێویسته‌ هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ لا بدرێن، چونكه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌ به‌كار هێنانی وێنه‌ی مام له‌و كه‌مپه‌ینه‌دا له‌ كه‌س وه‌رنه‌گیراوه‌ و ئێمه‌ی كادرو ئه‌ندامانی یه‌كێتی رێگه‌ ناده‌ین كه‌ ناو و ناوبانگی مامی گه‌وره‌مان به‌و شێوه‌یه‌ به‌كار بهێنرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان ڕه‌خنه‌ی‌ توند ئاڕاسته‌ی‌ به‌رپرسانی‌ پارتی‌ ده‌كات و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت "گه‌ر پارتی ده‌یه‌وێت پۆسته‌ر دابنێت هه‌ق وایه‌ له‌ باتی وێنه‌ی (مام) وێنه‌ی ده‌بابه‌كانی 31ی ئاب دابنێت".


2034 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2017

بابەتی زیاتر