داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

وه‌زیری په‌روه‌رده‌: 2ـی 10 ده‌وام ده‌ستپێده‌كات و ئه‌مساڵیش هیچ مامۆستایه‌ك دانامه‌زرێت


ڕۆژی‌ 2ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م ده‌وامی‌ فه‌رمی‌ قوتابخانه‌كان ده‌ستپێده‌كات و وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات "بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندن هیچ مامۆستایه‌ك دانامه‌زرێن".

پشتیوان سادق وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم له‌ لێدوانێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد "ڕۆژی‌ 9 ئه‌یلول یه‌كه‌م ڕۆژی‌ ده‌وامی‌ ماموستایان ده‌ستپێده‌كات و ده‌وامی‌ فه‌رمیش له‌ به‌رواری‌  2 ی‌ مانگی‌ 10  ده‌ستپێده‌كات و هۆكاره‌كه‌شی‌ بۆ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم".
ڕاشیگه‌یاند" زۆره‌ینه‌ی‌ په‌رتوكیان چاپكردووه‌ و به‌شێك له‌ قوتابخانه‌كانیش نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه‌".
هاوكات سه‌باره‌ت دامه‌زراندنی‌ مامۆستایان بۆ ئه‌مساڵ وه‌زیری‌ په‌روه‌ده‌ جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ ناتوانن هیچ مامۆستایه‌ك دابمه‌زرێنن به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكیان به‌ مامۆستایان داوه‌ كه‌ ده‌توانن به‌شه‌  وانه‌ی‌ زیاتر بڵێته‌وه‌ و له‌به‌رامبه‌ردا كرێی‌ وانه‌بێژی‌ وه‌ربگرن  كه‌ له‌ 2500 تاوه‌كوو 6000 ده‌ستپێده‌كات, وتیشی‌ "ده‌رماڵه‌ی‌ ماموستایان به‌رده‌وام ده‌بێت".


2461 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2017

بابەتی زیاتر