داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مریكا له‌هێرشكردنه‌ سه‌ر موسڵمانانی‌ میانمار نیگه‌رانه‌


ئه‌مریكا نیگه‌رانه‌ له‌ به‌كارهێنانی توندوتیژی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی میانماره‌وه‌ دژ به‌ خه‌ڵكی سڤیل له‌ هه‌رێمی‌ ئاراكان.
نیكی هالی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند: دۆخی هه‌رێمی ئاراكان تا دێت خراپتر ده‌بێت و تا ئێستا 270 هه‌زار كه‌س په‌نایان بۆ به‌نگلادش بردووه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ش له‌سه‌ر سنووری ئه‌و وڵاته‌ له‌ چاوه‌ڕوانیدان.

ڕاشیگه‌یاندووه‌ "ئه‌مریكا زۆر نیگه‌رانه‌ له‌ هێرشه‌كان دژ به‌ خه‌ڵكی سڤیل و له‌وباره‌وه‌ راپۆرتی به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌". 

نیكی هالی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان راشیگه‌یاند: ئه‌مریكا داوا له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی میانمار ده‌كات له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیاندا خه‌ڵكی سڤیل بپارێزن، وتیشی‌ "په‌لاماردانی خه‌ڵكی سڤیل ته‌نها توندوتیژییه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن و زیان به‌ هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ر ده‌گه‌یه‌نێت".


451 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2017

بابەتی زیاتر