داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هه‌ولێر.. كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی له‌ موسڵمانانی میانمار سازده‌كات



كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ شاری هه‌ولێر گردبونه‌وه‌یه‌ك بۆ پشتیوانی له‌ موسڵمانه‌كانی میانمار سازده‌كات و ئه‌میری كۆمه‌ڵیش به‌شداری تێدا ده‌كات.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ گردبوونه‌وه‌كه‌ له‌شاری هه‌ولێر سازده‌كرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ له‌پێناو گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌موو جیهان‌و هاوسۆزیی‌و پشتیوانیی ده‌ربڕین بۆ مسوڵمانانی بۆرما گردبوونه‌وه‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵدا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو: گردبونه‌وه‌كه‌ به‌ به‌شداری مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئاینی به‌رێوه‌ده‌چێت.

پێشتریش مامۆستا عه‌لی باپیر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا وتبووی بێده‌نگی زلهێزه‌كانی دونیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سوپای میانمار جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌.

ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ سوپای میانمار هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر موسڵمانه‌ كه‌مینه‌كانی هه‌رێمی رۆهینگا و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان هه‌زار دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئاواره‌ بوون و تائێستاش نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س كوژراون و ماڵ و خانوه‌كانیشیان سوتێنراوه‌.


1424 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2017

بابەتی زیاتر