داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مینداری‌ گشتی‌ كۆمكاری عه‌ره‌بی جه‌خت له‌یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌


ئه‌مینداری‌ گشتی‌ كۆمكاری عه‌ره‌بی له‌ به‌غدا پشتیوانی‌ ڕێكخراوه‌كه‌ی‌ بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی‌ عێراق دووپاتده‌كاته‌وه‌.

نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: عه‌بادی له‌ به‌غدا پێشوازی له‌ ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت ئه‌مینداری‌ گشتی‌ ڕێكخراوی كۆمكاری عه‌ره‌بی و شاندێكی یاوه‌ری كردووه‌.
نوسینگه‌ی عه‌بادی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا ئاشكرایكردووه‌: عه‌بادی‌ و ئه‌بولغێت گفتوگۆیان كردووه‌ سه‌باه‌رت به‌دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی و ئه‌منییه‌كانی‌ عێراق و ناوچه‌كه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی هێزه‌ عێراقیه‌كان به‌سه‌ر داعشدا.

به‌پێی‌ ڕاگه‌یانراوه‌كه‌ ئه‌بولغێت پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌عه‌بادی كردووه‌و جارێكی دیكه‌ سووربوونی ڕێكخراوه‌كه‌ی له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق دووپاتكردووه‌ته‌وه‌و جه‌ختی‌ له‌گفتوگۆی‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بۆچاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كانیان كردۆته‌وه‌، هاوكات ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ ئه‌بولغێت گه‌یشته‌ هه‌ولێرو له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌ كۆبووه‌وه‌.


506 جار خوێندراوەتەوە
09/09/2017

بابەتی زیاتر