داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

هه‌ولێر.. كۆمه‌ڵی ئیسلامی گردبوونه‌وه‌ بۆ پشتیوانی له‌ موسڵمانانی میانمار رێكده‌خات

كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یكی جه‌ماوه‌ریی بۆ پشتیوانی له‌ موسڵمانانی میانمار ساز ده‌كات و ئه‌میری كۆمه‌ڵیش به‌شداری تێدا ده‌كات.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، سه‌عات چواری‌ سه‌ر له‌ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ گردبونه‌وه‌كه‌ له‌ هۆڵی ڕاستیی پشت مزگه‌وتی‌ مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندیی له‌ شاری هه‌ولێر ساز ده‌كرێت.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ له‌پێناو گه‌یاندنی ده‌نگی ناڕه‌زایی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رانسه‌ری‌ جیهان‌و هاوسۆزیی‌و پشتیوانیی ده‌ربڕین بۆ موسڵمانانی بۆرما، كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامییدا هاتووه‌: گردبوونه‌وه‌كه‌ به‌ به‌شداری مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئاینی به‌رێوه‌ده‌چێت.
پێشتریش مامۆستا عه‌لی باپیر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا وتبووی: بێده‌نگی زلهێزه‌كانی دونیا و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ئاست هێرشه‌كانی سوپای میانمار جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه‌.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ سوپای میانمار هێرشی كردوه‌ته‌ سه‌ر موسڵمانه‌ كه‌مینه‌كانی هه‌رێمی رۆهینگا و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌دان هه‌زار دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئاواره‌ بوون و تائێستاش نزیكه‌ی هه‌زار كه‌س كوژراون و ماڵ و خانوه‌كانیشیان سوتێنراوه‌.


784 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2017

بابەتی زیاتر