داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ژماره‌یه‌ك چه‌كدارو هاوڵاتی عه‌ره‌ب ئاڵای كوردستانیان له‌ مه‌نده‌لی هێنایه‌ خواره‌وه‌

ژماره‌یه‌ك چه‌كدار و هاووڵاتیی‌ عه‌ره‌ب دژی‌ بڕیاری‌ ڕیفراندۆم له‌ مه‌نده‌لی هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر بینای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ ناحیه‌كه‌ و ئاڵای‌ كوردستانیان هێنایه‌ خواره‌وه‌.

به‌یانیی‌ ئه‌مڕۆ ده‌یان هاووڵاتیی‌ عه‌ره‌بی‌ شعه‌ و سوننه‌، له‌ مه‌نده‌لی‌ خۆپیشاندانیان دژی‌ بڕیاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناحیه‌ی‌ مه‌نده‌لی‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ڕیفراندۆم له‌و ناحیه‌یه‌ ئه‌نجام دا.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان به‌شێك له‌و عه‌ره‌بانه‌ چه‌كداری‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ بوون و، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر بینای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ ناحیه‌كه‌.
خۆپیشانده‌ره‌كان ئاڵای‌ كوردستانیان له‌سه‌ر بینای‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ ناحیه‌كه‌ داگرتووه‌ و، داوایان كردووه‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناحیه‌كه‌ پاشگه‌زبێته‌وه‌ له‌ بڕیاری‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم و، ئه‌ندامه‌كانی‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ناحیه‌كه‌ش ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه‌.
له‌ ئێستادا لایه‌نه‌ كوردییه‌كانی‌ مه‌نده‌لی‌ و به‌رپرسانی‌ ناحیه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ و په‌یوه‌ندیدان بۆ كۆتایی‌ هێنان به‌ بارگرژییه‌كان.
ڕۆژی‌ 17ی‌ مانگی‌ ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی‌ ناحیه‌ی‌ مه‌نده‌لی‌ بڕیاری‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ ڕیفراندۆمی‌ له‌ ناحیه‌كه‌ په‌سه‌ند كرد. ئه‌م بارگرژییانه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ سه‌ربه‌خۆی‌ ڕیفراندۆم و ڕاپرسی‌ ده‌یه‌وێت بنكه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ ئه‌نجامدانی‌ ڕیفراندۆم له‌ مه‌نده‌لی‌ بكاته‌وه‌.


512 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2017

بابەتی زیاتر