داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

پێشبینی ده‌كرێت زریانی ئیرما سه‌دان ملیار دۆلار زیان له‌ ئه‌مریكا بدات


زریانی ئیرما كه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ به‌شێك نیوه‌ دورگه‌كانی كوبا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای گرتووه‌ته‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و بنكه‌ی‌ نیشتیمانی‌ ئه‌مریكی‌ بۆ زریان رایگه‌یاندووه‌، ئه‌مڕۆ ڕه‌شه‌بایه‌كی‌ به‌هێز له‌زنجیره‌ دورگه‌كانی‌ (فلۆریدا گیز) ی داوه‌، هاوكات ناوه‌نده‌كه‌ پێشبینی نزیكبونه‌وه‌ی‌ زریانی‌ ئیرما ده‌كات.. 

بنكه‌ی بنكه‌ی‌ نیشتیمانی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ بۆ زریان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه‌" زریانی‌ ئیرما 175 كیلۆمه‌تر له‌باشوری‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كی وست دوره‌و بایه‌كی‌ به‌هێزی‌ له‌گه‌ڵدایه‌ كه‌ خێراییه‌كه‌ی‌ 205 كیلۆمه‌تره‌ له‌ سه‌عاتێكدا.. 

بنكه‌ی نیشتیمانی ئه‌مریكی بۆ زریان پێشبینی ئه‌وه‌شیكردووه‌" زریانی ئیرما له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ده‌گاته‌ كه‌ناراوه‌كانی باشوری كوبا، هه‌روه‌ك باسی له‌ نزیكبوونه‌وه‌ی زریانه‌كه‌ كردووه‌ له‌ زنجیره‌ دورگه‌كانی ویلایه‌تی فلۆریدا كیز .. 

لایخۆیه‌وه‌ ریك سكوت حاكمی ویلایه‌تی فلۆریدا هۆشداریدایه‌ هاوڵاتیان و رایگه‌یاند هێزی زریانه‌كه‌ له‌ ئاستێكدایه‌ كه‌ ماڵ و خانووی هاوڵاتیان ژێر ئاو ده‌خات، داواشی له‌ هاوڵاتیانی ویلایه‌ته‌كه‌ی كرد هه‌ركاتێك داوایان لێكرا ماڵه‌كانیان جێبهێڵن ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ ماڵ و خانوه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و رووه‌و ناوچه‌ ئارامه‌كان برۆن.. 

هاوكات رۆژی رابردوو زریانی ئیرما له‌گه‌ڵ باران و بایه‌كی به‌هێز وڵاتی كوبای گرته‌وه‌و له‌دورگه‌ی كاریبی له‌و وڵاته‌ زیانێكی زۆری مادی و گیانی لێكه‌وته‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر زریانه‌كه‌ ناوچه‌كانی ئه‌رخه‌بیل و كامانجیۆی كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانی باكوری خۆرهه‌ڵاتی كوبای گرتبووه‌وه‌، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن تائێستا نزیكه‌ی 20 كه‌س به‌هۆی زریانی ئیرماوه‌ له‌دورگه‌ی كاریبی له‌كوبا گیانییان له‌ده‌ستداوه‌.

997 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2017

بابەتی زیاتر