داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

كه‌لار.. رێكخراوی سۆز خولێك بۆ 120 قوتابی ده‌كاته‌وه‌


به‌مه‌به‌ستی‌ پێگه‌یاندنی‌ توێژێكی‌ ته‌ندروست و به‌ ئه‌زموون له‌ كایه‌كانی‌ ژیاندا و له‌ژێر چه‌تری‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ نموونه‌ییدا, ڕێكخراوی‌ سۆزی‌ خێرخوازی‌ به‌ هاوكاریی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ شه‌شی‌ گه‌رمیانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، خولێكی‌ نموونه‌ییان بۆ زیاتر له‌ 120 منداڵ و مێردمنداڵی‌ سنووری‌ گه‌رمیان كرده‌وه‌.

به‌شداربووانی‌ خوله‌كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 4 - 15 ساڵدا بوو. له‌ خوله‌كه‌دا چه‌ندین وانه‌ی‌ جۆربه‌جۆر له‌ بواره‌كانی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ و ئایینی‌ و زانستی‌ و زمانه‌وانی‌ وترانه‌وه‌.

به‌شداربووان به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ خوله‌كه‌ و به‌ وته‌ی‌ كه‌سوكاریشیان كردنه‌وه‌ی‌ خولی‌ له‌و شێوه‌یه‌ هه‌نگاوێكه‌ بۆ ڕێنموونی‌ نه‌وه‌كانیان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا، به‌ تایبه‌ت ئادابه‌كانی‌ قورئانی‌ پیرۆز و سووننه‌ت و پراكتیزه‌كردنی‌ له‌ ژیانی‌ ڕۆژانه‌یاندا.

دواتریش له‌ ڕێوڕه‌سمێكا دیاری‌ و بڕوانامه‌ی‌ ڕێزلێنان به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌ش كرا...

316 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2017

بابەتی زیاتر