داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕێکخراوی قوتابیانی‌ كوردستان: کارەساتی پەروەردەیی بەڕێوەیە


 ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت وازهێنانی  ٣٠ هەزار خوێندکار لە خوێندن ومۆڵه‌ت پێدانی‌ زیاتر له‌ 15 هه‌زار مامۆستا؛ جێگه‌ی‌ مه‌ترسین و پێمان وایە ئەوەی تێی کەوتووین قەیرانی پەروەردەییە، لەحاڵەتی چارەسەرنەکردنی گرفتی پەروەردەشدا ئەم قەیرانە دەبێتە کارەسات.

ئاسۆ گه‌ڵاڵی‌، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئەندامێکی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایان ئامارێکی بڵاوکردووەتەوە کە ساڵی ڕابردوو ٣٠ هەزار خوێندکار وازیان لە خوێندن هێناوە و زیاتر لە ١٥ هەزار مامۆستاش موڵەتی بێ موچەیان کردووە.

گه‌ڵاڵی‌ ده‌شڵێت: ئەم ئامارانە بەترسناک دەزانین و پێمان وایە ئەوەی تێی کەوتووین قەیرانی پەروەردەییە، لەحاڵەتی چارەسەرنەکردنی گرفتی پەروەردەشدا ئەم قەیرانە دەبێتە کارەسات چونکە قەیرانی پەروەردە لەهەموو قەیرانەکانی تر مەترسیدارترە.

 بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان به‌دوو قۆناغ باس له‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ ئه‌و مه‌ترسییانه‌ ده‌كات و ده‌ڵێت، (چارەسەری هەنوکەیی و چارەسەری درێژخایەن) کە خۆی دەبینێتەوە لە گرتنی کۆنفرانسی زانستی و هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتیی خوێندن و گونجاندنی سیستمی پەروەردە لەگەڵ وڵاتی خۆمان و چارەسەری گرفتی کەمیی بیناو مامۆستاو ...هتد..

ئه‌و به‌رپرسه‌ له‌ رێكخراوی‌ قوتابیانی‌ كوردستان وتیشی‌: چارەسەری هەنوکەیی بۆ قەیرانی پەروەردە خۆی دەبینێتەوە لەلابردنی سیستمی پاشەکەوتی موچەی مامۆستایان کەبەشێکی زۆری گرفتەکان چارەسەر دەکات.

رێكخراوی‌ قوتابیانی‌ كوردستان؛ رێكخراوێكی‌ مه‌ده‌نی تایبه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵایه‌و له‌ ساڵی 2003ـه‌وه‌ له‌ژێر ناوی (رێكخراوی قوتابیانی كوردستان) خزمه‌ت به‌ توێژی‌ قوتابیان و لاوانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات  و له‌ زۆرینه‌ی‌ شارو شارۆچكه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ناوه‌ندو لقی هه‌یه‌. 

612 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2017

بابەتی زیاتر