داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ به‌ریتانی‌: په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ ئیمارات‌و ئیسڕائیل له‌ فراوانبوون دایه‌


رۆژنامه‌ی میدڵ ئیست مۆنیتۆری‌ به‌ریتانیی‌ ئاشكرایكردووه‌: له‌ میانه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی پێگه‌ی ویكلیكیس بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ده‌ركه‌وتووه‌: میرنشینی‌ ئیمارات و قه‌واره‌ی ئیسرائیل هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واویان هه‌یه‌ له‌ بواری ئابوری و ئه‌منی و دیبلۆماسی و سه‌ربازییدا.

به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكلیكیس ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌:  یوسف عتێبه‌، باڵیۆزی ئیمارات له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه‌ له‌ ئاساییكردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌بوزه‌بی له‌گه‌ڵ ته‌لئه‌بیب.

 به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكلیكیس  ئه‌بوزه‌بی به‌ته‌نها هاوبه‌شێكی سه‌ربازی و ئابوریی ئیسرائیل نیه‌، به‌ڵكو كاریگه‌ریی ته‌واویشی هه‌یه‌ بۆ راكێشانی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ نێو بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئیسرائیل و مانه‌وه‌ی كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌ت كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین به‌چاره‌سه‌رنه‌كراویی.

به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكلیكیس ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه‌: ساڵی 2010 تیمێكی گۆدۆی ئیسرائیلی له‌لایه‌ن ئیماراتی عه‌ره‌بیه‌وه‌ میوانداریی كراون كه‌ هاوكاتی ئه‌و میواندارییه‌، تیرۆركردنی‌ (مه‌حمود مه‌بحوح) یه‌كێك له‌ سه‌ركرده‌كانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له‌ دوبه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیله‌وه‌ لێكه‌وته‌وه‌.

هاوكات ویكلیكیس ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ده‌وڵه‌تی ئیمارات گرێبه‌ستێكی ئه‌منی له‌گه‌ل كۆمپانیای (ئه‌ی جی تی) ئیسرائیلی واژۆكردووه‌ بۆ پارێزگاریی له‌ كێڵگه‌كانی نه‌وت و گازی سروشتی، هه‌روه‌ك ئاشكراشیكردووه‌: ئیمارات به‌ هاوكاری ئیسرائیل تۆڕێكی چاودێری مه‌ده‌نی له‌ ئه‌بوزه‌بی دامه‌زراندووه‌ و له‌ كۆتایی ساڵی رابردووش هاوشانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل به‌شداریكردووه‌ له‌ مانۆڕی سه‌ربازیی ئاڵای سوور له‌ یۆنان.  


458 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2017

بابەتی زیاتر