داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ: زوڵمكردن له‌ موسڵمانانی‌ میانمار، تاوانی‌ ئه‌نفالی‌ به‌بیرهێناینه‌وه‌



كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌كی‌ جه‌ماوه‌ری بۆ پشتگیریكردن له‌ مسوڵمانانی‌ بۆرما (میانمار) رێكخست و تێیدا مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی وتارێكی پێشكه‌شكرد و جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ "ئه‌و زوڵم‌و سته‌مه‌ی‌ به‌رانبه‌ر به‌ موسڵمانانی‌ میانمار ده‌كرێت، تاوانی‌ كیمیاباران‌و ئه‌نفالی‌ گه‌لی‌ كوردمان به‌بیردێنێته‌وه‌".

وتیشی‌ "ئێمه‌ وه‌كو گه‌لی‌ كورد زۆرباش هه‌ست به‌ ئازاری‌ چه‌وساندنه‌وه‌و مه‌زڵومییه‌ت‌و ماڵوێرانكردن و راگواستن‌و به‌زۆركۆچپێكردن ده‌كه‌ین، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر هاوسۆزیی‌ و هاوخه‌می‌ خۆمان بۆ هه‌ركه‌سێك له‌ هه‌ر گۆشه‌و كه‌نارێكی‌ دونیا ده‌رببڕین كه‌ زوڵمی‌ لێده‌كرێت، جا ئه‌و كه‌سه‌ موسڵمان بێت یاخود ناموسڵمان". 

له‌ به‌شێكی تری‌ وتاره‌كه‌یدا مامۆستا عه‌لی باپیر هه‌ندێك زانیاری نوێی له‌باره‌ی‌  ره‌وشی كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و سیاسی مسوڵمانانی‌ بۆڕما خسته‌ڕوو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و سته‌م و زوڵم و توندوتیژیانه‌ كرد كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ت و سوپا و بوزیه‌ ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی‌ ئه‌و ولاَته‌وه‌ ده‌رهه‌ق به‌ مسوڵمانان ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بێده‌نگیيه‌كی‌  گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر به‌ كه‌یسی جینۆسایدكردنی‌ مسوڵمانانی‌ بۆرما له‌ئارادایه‌ و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌درێت كه‌یسه‌كه‌ بچوك بكرێته‌وه‌ و زانیاریه‌ مه‌ترسیداره‌كان له‌به‌رچاوی كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ بشارنه‌وه‌.

مامۆستا عه‌لی باپیر وێڕای ئیدانه‌كردنی‌ ئه‌و توندوتیژیانه‌ی‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر مسوڵمانانی‌ بۆرما جه‌ختی‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مسوڵمان له‌ هه‌ركوێیه‌كی‌ جیهان بن، ئه‌گه‌ر رووبه‌رووی ناڕه‌حه‌تی‌  و ئازار و كوشتن و بڕین ببنه‌وه‌ پێویسته‌ هاوخه‌م و هاوهه‌ڵوێستیان بین و به‌ دۆعا و به‌ هه‌ر وه‌سیله‌یه‌ك بێت هاوكاریان بین.

له‌گردبوونه‌وه‌ ناره‌زاییه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ پیاوان و ئافره‌تان و گه‌نجان به‌شداريیان تێدا كرد و هاوخه‌می خۆیان بۆ برا مسوڵمانه‌كانیان له‌ میانمار ده‌ربری.





 

1348 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2017

بابەتی زیاتر