داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ژماره‌یه‌ك حزبی‌ عه‌ره‌بی، ئه‌نجامدانی‌ ریفراندۆم له‌ كه‌ركوك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌


زیاتر له‌ 10 حزب و گروپی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك ریفراندۆمی 25 ی‌ مانگ له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌، راشیده‌گه‌یه‌نن: ریفراندۆم هیچ پاڵپشتیه‌كی یاسایی و ده‌ستوریی نییه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌كی ئاراسته‌ی په‌یام كراوه‌، 13 حزب و گروپی سیاسی عه‌ره‌بی له‌ كه‌ركوك جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی"به‌رێوه‌چوونی ریفراندۆم له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان سه‌ره‌تایه‌كی راسته‌قینه‌یه‌ بۆ دابه‌شكردنی عیراق.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێن "بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ به‌شداری كه‌ركوك له‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستاندا هیچ شه‌رعیه‌تێكی نیه‌ و پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی و توركمانی به‌شدارییان تێدا نه‌كردووه‌". 

حزبه‌ عه‌ره‌بیه‌كانی كه‌ركوك راشیده‌گه‌یه‌نن:  قۆناغی ئێستا ئه‌وه‌ ده‌خوازێت هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵه‌كانیان یه‌كبخه‌ن بۆ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنی قه‌زای حه‌ویجه‌ كه‌ به‌شێكی گرنگ و دانه‌بڕاوه‌ له‌ پارێزگای كه‌ركوك، دواكه‌وتنی پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ش به‌ پیلان ده‌زانن بۆ سه‌ر كه‌ركوك.

حزبه‌ عه‌ره‌بیه‌كانی كه‌ركوك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا داوا له‌ هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی شاره‌كه‌ ده‌كه‌ن بایكۆتی پرۆسه‌ی ریفراندۆم له‌ ناوچه‌كانیان بكه‌ن، راشیده‌گه‌یه‌نن: ئه‌وان دان به‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی ریفراندۆمدا نانێن و به‌ پرۆسه‌یه‌كی نایاسایی و حزبی ده‌زانن، داوا له‌حكومه‌تی عیراق سه‌رۆكایه‌تی كۆمارو په‌رله‌مانیش به‌ ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن له‌ پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستورو یه‌كپارچه‌یی عیراق.


476 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2017

بابەتی زیاتر