داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم راگه‌یه‌ندراوێكی شه‌ش خاڵی بڵاوكرده‌وه‌


ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم راگه‌یه‌ندراوێكی شه‌ش خاڵی بڵاوكرده‌وه‌و وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ به‌رێوه‌چونی ریفراندۆم له‌و واده‌یه‌ی بۆی دیاریكراوه‌ داواش ده‌كات رۆژی 14 ی ئه‌یلول په‌رله‌مانی كوردستان كارابكرێته‌وه‌.
ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم ئه‌مڕۆ كۆبووه‌وه‌و دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راگه‌یه‌ندراوێكی شه‌ش خاڵیی بڵاوكرده‌وه‌.
له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم جه‌خت له‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌ واده‌ی دیاریكراوی خۆی له‌ 25 ی ئه‌یلوولی 2017 دا له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌كاته‌وه‌ و هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆ و پڕوپاگه‌ندانه‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ باس له‌ دواخستنی ڕیفراندۆم ده‌كه‌ن.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، به‌ ڕه‌چاوكردنی دۆخی هه‌ستیاری كوردستان ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم جه‌ختی له‌ پێویستی یه‌كڕیزی و هاوده‌نگیی نیشتیمانی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هێزه‌ سیاسییه‌كان بۆ هه‌ڵمه‌تی هاوبه‌شی بانگه‌شه‌ بۆ ڕیفراندۆم كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆمدا هاتووه‌ ته‌ئكیدیان له‌ پاراستن و ڕه‌چاوكردنی ماف و داواكاریی پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی كوردستان له‌ هه‌موو قۆناغه‌كاندا كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ زه‌ماناتی پێكهاته‌كان خراوه‌ته‌ به‌ر باس و داوا له‌ سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم كراوه‌ كه‌ داواكارییه‌كان یه‌كبخات و پاڵپشتیی خۆشیان بۆ داواكاریی پێكهاته‌كان ده‌ربڕیوه‌.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه‌: حزب و لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم ڕێككه‌وتوون كه‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14 ی 9 ی 2017 په‌رله‌مانی كوردستان كارا بكرێته‌وه‌ و دانیشتنی ئاسایی خۆی ده‌ستپێبكاته‌وه‌.
هاوكات ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم پشتیوانی ته‌واوی خۆی بۆ ئیجرائات و هه‌نگاوه‌ پڕاكتیكییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی بۆ پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم دووپاتده‌كاته‌وه‌، داواش له‌ حكومه‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات كه‌ هاوكاری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستان بن.
له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم داوا له‌ ڕێكخراوه‌ بیانییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كات كه‌ به‌شدار بن له‌ چاودێریكردنی پڕۆسه‌ی ڕیفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان.

955 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2017

بابەتی زیاتر