داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

دژی كۆمه‌ڵكوژیی مسوڵمانانی بۆرما، گردبونه‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌یدسادق ئه‌نجامدرا


ژماره‌یه‌ك له‌ هاولاَتییان و دانیشتووانی قه‌زای سه‌یدسادق  گردبونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان دژی كۆمه‌ڵكوژیی موسوڵمانانی بۆرما ئه‌نجامدا و ئیدانه‌ی‌ جینۆسایدو پێشێلكاریه‌كانی‌ سوپاو حكومه‌تی‌ ئه‌و ولاَته‌یان كرد.

له‌ گردبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ لقی زانایانی ئایینی سه‌یدسادق به‌رێوه‌چوو به‌ سێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی به‌یاننامه‌ی ناره‌زایی خوێندرایه‌وه‌و تێیدا داواكرا هه‌موو شێوازه‌كانی كوشتن و ترس و تۆقاندن دژ به‌گه‌لی ڕۆهینگیا بوه‌ستێنرێت و ئیدانه‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ كرا كه‌ له‌لایه‌ن سوپا و حكومه‌تی‌ مینماره‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

هاوكات داواكرا ولاَتانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و به‌ فه‌رمی ئه‌و تاوانانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ مسوڵمانانی‌ بۆرما ده‌كرێـت به‌ جینۆساید بناسێنرێت و تاوانبارانیش بدرێن به‌ دادگا. 

838 جار خوێندراوەتەوە
10/09/2017

بابەتی زیاتر