Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. داوای یاسایی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار ده‌كرێت


به‌هۆی كوژرانی زیاتر له‌ دوو هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌ ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا، ئه‌ندامێكی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی عیراق داوای یاسایی دژ به‌ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌جوڵێنێت.

وه‌حده‌ جومه‌یلی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق، رایگه‌یاند داوای یاسایی له‌دژی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش به‌ سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا ده‌جوڵێنن به‌ هۆی كوژرانی زیاتر له‌ دوو هه‌زار مه‌ده‌نی له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدا.

وه‌حده‌ جومه‌یلی رایگه‌یاندووه‌ "له‌ ئاكامی شه‌ڕ و هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی و بۆمبه‌ چێنراوه‌كانی داعش، به‌شێكی زۆری به‌شی رۆژئاوای مووسڵ له‌ خانوو، باڵه‌خانه‌ حكومیه‌كان، باڵه‌خانه‌كانی نیشته‌جێ بوون و بازرگانی به‌ ته‌واوی خاپوور بوون، ئاشكراشیكردووه‌ نزیكه‌ی دوو هه‌زار ته‌رم له‌ژێر داروپه‌ردووی خانوو و باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كان دان و پێشبینی ده‌كرێت ژماره‌كه‌ زیاتر به‌رز ببێته‌وه‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ له‌ رێگه‌ی داواكاری گشتییه‌وه‌ داوایان كردووه‌ سكاڵا له‌سه‌ر هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی تۆمار بكرێت به‌هۆی پێشێلكردنی یاسای مرۆیی و جیاوازی نه‌كردن له‌نێوان هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی و تاوانبارانی داعش".
هاوكات داواشیی له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق كرد، به‌ كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ی قوربانییه‌كان و دیاركردنی به‌رپرسیار له‌ كوژرانی هاووڵاتیانی بێ تاوان".


476 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2017

بابەتی زیاتر