Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رانییه‌.. ئۆتۆمبیلێك دوو مناڵی شێلا، شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ش مناڵێك بووه‌


سه‌ركێشی‌ مێردمنداڵێك به‌ ئۆتۆمبێل، ژیانی‌ دوو منداڵی‌ له‌ قه‌زای‌ پشده‌ر كۆتایی پێ‌ هێنا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی هاتووچۆی‌ ڕاپه‌ڕین به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی‌ دوێنێ دوو ئۆتۆمبێل پێشبڕكێیان كرد, له‌ئه‌نجامدا شۆفێری‌ یه‌كێك له‌ ئوتومبیله‌كان كه‌ ته‌مه‌نی‌ چوارده‌ ساڵه‌و مافی‌ لێخوڕینی‌ ئۆتۆمبێلی‌ نییه‌، كۆنتڕۆڵی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ له‌ ده‌ستداوه‌و دوو منداڵی‌ شێلاوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان شه‌ش سالاَن و پێنج سالاَنه‌.

وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ هاتووچۆی‌ راِپه‌ڕین بۆ په‌یام ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی‌ ڕووداوه‌كه‌وه‌ هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌مان كات شۆفێرانی‌ هه‌ردوو ئۆتۆمبیله‌كه‌ ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ كه‌سوكاریان ده‌كرێت.


1858 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2017

بابەتی زیاتر