داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

میانمار.. سێ هه‌زار موسڵمان كوژراون و ئه‌و وڵاته‌ش رێگا به‌ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی نادات


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌نگلادیش ئاشكرای ده‌كات: له‌میانی ئه‌و هێرشانه‌ی سوپا له‌ هه‌رێمی ئاراكان له‌ میانمار ئه‌نجامی ده‌دات، زیاتر له‌ سێ هه‌زار موسڵمانی رۆهینگیا كوژراون".

له‌ میانی دیداری له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ دیپلۆماتكارانی بیانی له‌ ده‌كای پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌نگلادش داوای له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانی موسڵمانانی ئاراكان له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان".

له‌ 25ی ئابی رابردووه‌وه‌ سوپای میانمار كۆمه‌ڵكوژی دژ به‌ موسڵمانانی رۆهینگیا له‌ هه‌رێمی ئاراكان ئه‌نجام ده‌دات. له‌ میانه‌ی‌ ئه‌و هێرشانه‌شدا به‌ هه‌زاران هاولاَتی‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و به‌ هه‌زاران هوالاَتی‌ به‌ره‌و ولاَتانی‌ دراوسێ‌ كۆچیان كردووه‌

هه‌روه‌ها حكومه‌تی به‌نگلادیش داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی میانمار ده‌كات ناوچه‌یه‌كی ئارام بۆ له‌خۆگرتنی موسوڵمانانی رۆهینگی دابین بكات كه‌به‌هۆی توندوتیژییه‌كانه‌وه‌ هه‌رێمی ئاراكان جێده‌هێڵن.

ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی به‌نگلادیش داوایه‌ك ئاراسته‌ی حكومه‌تی میانمار ده‌كات بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام، ئامانج له‌ داواكه‌ی حكومه‌تی به‌نگلادیش له‌خۆگرتن و پاراستنی موسوڵمانانی رۆهینگایه‌ كه‌ به‌هۆی به‌رده‌وامی توندوتیژی و فشاره‌كانی سوپای میانمار هه‌رێمی ئاراكان جێده‌هێڵن و رووده‌كه‌نه‌ به‌نگلادیش.

به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی جیهان ده‌سه‌ڵاتدارانی میانمار له‌به‌رانبه‌ر داواكه‌ی حكومه‌تی به‌نگلادیش ره‌زامه‌ندیان ده‌ربڕیوه‌ كه‌ 3 خێوه‌تگه‌ له‌سنوره‌كانی نێوان به‌نگلادیش و میانمار دروست بكات بۆ پاراستن و به‌هاناوه‌چوونی موسوڵمانانی هه‌رێمی ئاراكان

هاوكات رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو حكومه‌تی به‌نگلادیش ئاشكرایكرد" حكومه‌تی میانمار سنوره‌كانی مین رۆژ ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی رێگری له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی موسوڵمانانی رۆهینگی بكات 
له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌ره‌ڕای گیانله‌ده‌ستدانی سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نی، زیاتر له‌ 300 هه‌زار موسوڵمانی رۆهینگی به‌هۆی كرده‌ی توندوتیژی و هێرشی سوپای میانماره‌وه‌ ناوچه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌ .

له‌لایه‌كی تره‌وه‌و تایبه‌ت به‌ ره‌وشی موسلمانانی میانمار سه‌رانی‌ وڵاتانی ڕێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی ئیدانه‌ی كوشتن و جینۆسایدی موسوڵمانانی رۆهینگا ده‌كه‌ن له‌ میانمار، ده‌شڵێن  هێرشه‌كانی سوپای میانمار بۆسه‌ر كه‌مینه‌ی موسوڵمانانی رۆهینگی وه‌حشیگه‌رانه‌یه‌ و پێشێلكردنێكی مه‌ترسیداری یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌..

له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا و له‌ ئاستانا به‌سترا، سه‌ركرده‌ی وڵاتانی به‌شدار له‌ رێكخراوه‌كه‌ داوایان له‌ حكومه‌تی میانمار كرد رێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ كۆتایهێنان له‌و كوشت و بڕه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ كه‌مینه‌ی موسوڵمانانی رۆهینگا به‌رێوه‌ده‌چێت.

رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو" له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵی جدی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وورد و هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌باره‌ی رووداوه‌كانی میانمار ئه‌نجامبدرێت.

هاوكات رێكخراوه‌كه‌ كرده‌وه‌كانی توندوتیژی و كوشتن و راوه‌دوونانی موسوڵمانانی رۆهینگا به‌ وه‌حشیگه‌ریی ناو ده‌بات و داواش له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات په‌له‌ بكرێت له‌ به‌هاناوه‌چوون و پاراستنی گیانی كه‌مینه‌ی موسوڵمانانی رۆهینگا كه‌ له‌لایه‌ن سوپای میانماره‌وه‌ رووبه‌ڕووی توندوتیژیی گه‌وره‌ بونه‌ته‌وه‌..


476 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2017

بابەتی زیاتر