داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

ئه‌مریكا 70 بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی راده‌ستی په‌یه‌ده‌ كرد

هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕڤانانی په‌یه‌ده‌ له‌ سوریا به‌رده‌وامه‌و له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردووشدا له‌ باكوری شاری ڕه‌ققه‌ 70 بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی راده‌ستی په‌یه‌ده‌ كرد 
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌ له‌ شاری حه‌سه‌كه‌، دوو رۆژ پێش ئێستا 70 بارهه‌ڵگر كه‌ هاوكاری سه‌ربازیان هه‌ڵگرتبوو به‌ ده‌روازه‌ی سنووری عێراق سێمالكادا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه‌ شاری حه‌سه‌كه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌.
به‌پێی زانیاریه‌كان له‌و كاروانه‌ی گه‌یشتووه‌ته‌ حه‌سه‌كه‌ تێكڕا 30 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هه‌یه‌ و، هه‌روه‌ها له‌ كاروانه‌كه‌دا، تانكه‌ری گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بونی هه‌یه‌.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ئه‌مریكا هه‌زار و 421 بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی بۆ شه‌ڕڤانانی په‌یه‌ده‌ له‌ رۆژئاوای كوردستان ره‌وانه‌كردووه‌ 
به‌رده‌وامبوونی هاوكاریه‌كانی ئه‌مریكا بۆ شه‌رڤانانی په‌یه‌ده‌ له‌سوریا نیگه‌رانی توركیای لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و كۆشكی كۆماری و حكومه‌تی توركیا چه‌ند جارێك ناڕه‌زایه‌تیان له‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌ پاڵپشتیكردنی رۆژئاوای كوردستان ده‌ربڕیوه‌


315 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2017

بابەتی زیاتر