Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. سبه‌ینێ‌ به‌ جیا دوو كۆبوونه‌وه‌ی‌ سێقۆڵی‌ ئه‌نجامده‌درێت


له‌ شاری هه‌ولێرو له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی‌ كۆبوونه‌وه‌ی باڵا له‌نێوان كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كێتی نیشتیمانی به‌رێوه‌چوو، بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سێقۆڵی‌ له‌ نێوان كۆمه‌ڵ و یه‌كێتی‌ و پارتی‌ و هاوكات كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ دیكه‌ی‌ سێقۆڵی‌ له‌ نێوان گۆڕان و یه‌كێتی‌ و پارتی‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

وه‌فده‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌سه‌رپه‌رشتی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و هه‌ریه‌ك له‌ عه‌بدوستار مه‌جید و ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سیاسی‌ و مه‌روان گه‌ڵاڵی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ و وه‌فدی‌ یه‌كێتیش سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ و رزگار عه‌لی و ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامانی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ و بێگه‌رد تاڵه‌بانی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتی‌ بوون.

دوای‌ دوو سه‌عات كۆبوونه‌وه‌، هه‌ریه‌ك له‌ عه‌بدوستار مه‌جید و سه‌عدی‌ ئه‌حمه‌د پیره‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانییان به‌ست.
عه‌بدوستار مه‌جید سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ شتی باشی تێدا باس كراوه‌و وابریاره‌، سبه‌ینێ‌ كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵیی یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ و پارتی به‌ڕێوه‌ بچێت.

سه‌باره‌ت به‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆیان ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵ وتیشی "داوای گره‌نتیمان بۆ جێبه‌جێكردنی پێكهاتنه‌ سیاسییه‌كان كردووه‌، هه‌روه‌ك پێداگرییمان له‌سه‌ر باشكردنی بژێویی خه‌ڵك و چاككردنه‌وه‌ی مووچه‌ كردووه‌".
هه‌ر له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ رایگه‌یاند: بۆ سه‌رجه‌م كاروباره‌كان، پێویستمان به‌ په‌رله‌مانه‌، وتیشی "ئومێدمان وایه‌ ئه‌نجامی باش له‌ كۆبوونه‌وه‌كانه‌وه‌ به‌ده‌ست بێت".


903 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2017

بابەتی زیاتر