داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

مه‌نده‌لی.. به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه‌


چه‌كدارانی عه‌سائیبی‌ ئه‌هلی حه‌ق به‌ زه‌بری چه‌ك به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی مه‌نده‌لیان له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌كه‌شیان له‌ بینای ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كرده‌ ده‌ره‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی‌ چه‌كدارانی گروپی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق ئه‌مڕۆ چوونه‌ سه‌ر بینای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی سه‌ر به‌ قه‌زای‌ خانه‌قین، به‌ زه‌بری چه‌ك سه‌ره‌تا ئیمزایان به‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ كۆكردووه‌ته‌وه‌ بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ناحیه‌كه‌ كه‌ كورده‌ و له‌ لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه‌ له‌ بینای ئه‌نجوومه‌ن كرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

هاوكات به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش  كه‌ كورده‌ له‌ پۆسته‌ی دووریانخسته‌وه‌ و ناچاریان كرد ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت. 

پێشتر ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، به‌ به‌ڵێ ده‌نگیان دا بۆ به‌شداری كردن له‌ ریفراندۆم. پاش ئه‌م بریاره‌ش سه‌رۆك هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دژی ئه‌و بریاره‌ خۆپیشاندان بكه‌ن. 

دوێنیش به‌ هاوكای چه‌كدارانی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق، نزیكه‌ی 200 هاوڵاتی عه‌ره‌ب كه‌ به‌شێكیان له‌ ده‌ره‌وه‌ی مه‌نده‌لی هێنرابوون خۆپیشاندان ئه‌نجامداو ئاڵای كوردستانیان له‌سه‌ر بینای‌ ناحیه‌كه‌ هێنایه‌ خواره‌وه‌.
به‌رپرسانی‌ كورد له‌ پارێزگای دیاله‌ داواكارن سه‌ركردایه‌تی‌ سیاسی كورد له‌سه‌ر ڕووداوه‌كانی‌ مه‌نده‌لی بێنه‌ ده‌نگ و هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.


522 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2017

بابەتی زیاتر