داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
ژێرخان 10:10 شه‌و، ته‌نها رۆژانی شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان
بەیانی 4:27
نیوه‌ڕۆ 11:54
عه‌سر 2:59
ئێواره‌ 5:48
خه‌وتنان 6:58

بۆ چاره‌سه‌ری كیَشه‌كانی هه‌ریَم‌و به‌غدا، تاران ئاماده‌ی میانگیرییه‌


به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت: تاران بۆ نێوه‌ندگیریی له‌نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی‌ له‌ توانایدا بێت ده‌یكات.

به‌هرام قاسمی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ ناوه‌ندی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شیكرد، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی پێشوازییان له‌ داواكارییه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی كردووه‌، كه‌ وتبووی‌ "ئێران ده‌توانێت نێوه‌ندگیریی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات''، راشیگه‌یاند ''ئێمه‌ لایه‌نگری ئه‌وه‌ین كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا كه‌ پێشتر ده‌ستیان پێكردبوو، دووباره‌ ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ و ئه‌نجامی ئه‌رێنییان لێبكه‌وێته‌وه‌''. 

به‌هرام قاسمی جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ بۆچوونی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق نه‌گۆڕاوه‌و رایگه‌یاند: ئێران به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ باشه‌ی له‌گه‌ڵ كوردو حكومه‌تی ناوه‌ندیی عێراق‌و گرووپه‌كانی دیكه‌ی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌و كه‌سایه‌تییه‌كان هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ی له‌ توانایدا هه‌بێت به‌ مه‌به‌ستی رێگریی له‌و قه‌یرانانه‌ی مه‌ترسیدار و ڕووخێنه‌رن، به‌پێی ئه‌و هێزه‌ی هه‌یه‌تی، ئه‌نجامی ده‌دات. 


652 جار خوێندراوەتەوە
11/09/2017

بابەتی زیاتر